ما 6200 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەمیر کەریم‌نژاد

لەم پاییزە ساتەدا
پڕم لە ئێوارەی خەست و
لێواو لێوی غەریبیتم
نە هەنگاوم پێدەگرێت و
نە باڵ بەفڕینمەوە

فریای چەتر ناکەوم

ئەمیر کەریمنژاد 

وێڵ وێڵ

وەک واگۆنێکی بچڕاو لە شەمەندەفەرێک

تا بینەقاقە

زیبەکەم هەڵدەکێشم

دەگەمە

بەر دەمی جگەرەیەک

دادەگیرسێم

بیری گەیشتنت دەمبا

هەتا دوا مژ

مژاویم

مژاوی

هەتاوێکم بەمانگەشەو و ئەستێرە و دارو بەردەوە

ون کردوە

 

***** 

لەم پاییزە ساتەدا

پڕم لە ئێوارەی خەست و

لێواو لێوی غەریبیتم

نە هەنگاوم پێدەگرێت و

نە باڵ بەفڕینمەوە

تۆ سەری هەڵبڕین تا شک دەبەی

هەتا من

تەماشابە

هەتا تۆ

دەبمە هەناسە

گیانی گیانم

تو باخەڵت پڕە لە سێوو

منیش دەمم

پڕە لە قەپی خنکاو

 

*****

هەتا کانی

زۆر سەفەرە

تۆ فریام ناکەوی و

ئەم وشکەساتەش

درگای پێ گرتوم

نە کانی

شمارە تەلەفونی

باران دەزانێت

نە پۆلیسش

شمارەی ماڵەی ئێمە

***

 تۆ گلەیی

کام تەناییت

کە دادەکەی

فریای چەتر ناکەوم.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت