ما 5917 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

 

رۆستەم خامۆش

بـــۆ مــەرگـی گـەڵا خـــەم لە دڵـمـایـە
كــە لــە نێو ڕووبــار، وا لـە سـەمـایـە
بــە دڵ هــاوخــەمـی داری بــێ گەڵام
كە فرمێسکم ڕشت، من بۆ ئەو گریام

 

 



دارێکی بێ گەڵا

رۆستەم خامۆش

لــە ژێــر دارێـکــی گــەڵا هــەڵـوەریـو
دەنــاڵـم چـەشـــنی بـاڵـنـدەی تـەریـو

فرمێسکم دەڕژێ بــۆ درەختی ڕووت
نــزيــكــە ڕۆژێ بـبـێ بـــە تـــابــووت

بـــۆ مــەرگـی گـەڵا خـــەم لە دڵـمـایـە
كــە لــە نێو ڕووبــار، وا لـە سـەمـایـە

بــە دڵ هــاوخــەمـی داری بــێ گەڵام
كە فرمێسکم ڕشت، من بۆ ئەو گریام


 

 

گەڕان بۆ بابەت