ئەمیر کەریم‌نژاد

هێندەم هەسان

بە لێوی هەتاودا

هێنا

هەتا

شەقم بە شەو برد

شەقام تا چاو بڕکا

ئەمیر کەریم‌نژاد

دڵتەنگی من

ئاسمانێکه

هەموجارێ

له ژێر چەتری

دیدارمانا

هەور ئەکات و

دا ئەبارێ

*****

هێندەم هەسان

بە لێوی هەتاودا

هێنا

هەتا

شەقم بە شەو برد

*****

 

زریانێک

ترساوم

لە وەرینی

چرۆی ئەشق.

بارانێک گریاوم

بێ هیچ شتێک

ئەلۆیەک

تا ژیربونەوەم مەوەدایە

 

***

 

درەنگانەو

پێ، سەری

پێ هەڵگرتوم

شەقام

تێم ئاڵاوە

هەنگاو لە دوی هەنگاو

فوو لە دوکەڵی بیرەوەریم دەکاو

جەستەم تیربارانی

جگەرە

لەم نازانم چی بکەمەدا

پێ، بیر لە هەڵاتن دەکاتەوە و

شەقام تا چاو بڕکا....

من

تا خوا حەزکا.....
Bilderesultat for natt kunst

گەڕان بۆ بابەت