ما 482 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کاری ئینسانی یان حەیوانی؟

وێنە یاخود کرتەفیلمی مرۆڤێک دەبینین کە خەریکی رزگارکردنی ئاژەڵێکە لە مردن. یاخود خەریکە بە شێوەیەک لە شێوەکان یارمەتی ئاژەڵێک دەدا بۆ ئەوەی لە نەهامەتییەک قوتاری بێت. وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و دەبینین هەندێ کەس نووسیویانە "کارێکی ئینسانییە، دەست خۆش!"

بەڵام ئەمە کارێکی ئینسانییە یان حەیوانێ، یان شتی تر؟

بێگومان ئەوەی ئەو رستەیەی لە ژێر وێنەکەدا نووسیوە مەبەستی رێزگرتن لە کارێکی باشە کە لە لایەن کەسێکەوە واتە مرۆڤێکەوە ئەنجامدراوە. ئەو، ئەم کارە باشەی بە ئینسانی وەسف کردووە.

بەڵام داخۆ ئەم وەسفە تەواوە؟

هەموومان دەزانین کە مرۆڤ یەکەم گەورەبکوژی ئاژەڵە، چ بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لە خۆی و چ وەک سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی خواردنی خۆی. جا داخۆ بکوژێکی وەها دەتوانێ کاتێک کارێکی باشیش سەبارەت بە ئاژەڵان دەکا، ئەم کارەی وەک کارێکی مرۆیانە وەسف بکەین؟ جگە لەمە بۆچی کارە باشەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ئاژەڵ ناتوانن کارێکی ئاژەڵانە بن تا ئینسانی؟ مەگەر نەک ئەوەیکە ئاژەڵەکانیش جای وایە بە هانای یەکترەوە دەچن؟ داخۆ بەم جۆرە وەسفە دیسان غەدرمان لە ئاژەڵان نەکردووە؟

وەسفی 'ئینسانی' بۆ کردە باشەکان بەرامبەر بە ئاژەڵ، وەسفێکی تەواو نیە و بە جۆرێک شاردنەوەی تراژێدیای هەڵس و کەوتی پڕ لە بێڕەحمیی رۆژانەی مرۆڤە سەبارەت بەوان. جگە لەمە وەک گوترا کردەی باش دەکرێ 'ئاژەڵیانەیش' بێت.

زمان هەمیشە بۆ دەربڕین کێشەی هەبووە و زۆر جار نەیتوانیوە دەربڕی ئەوەی بێت وا روودەدا، جا چ لە دەرەوەی مرۆڤ و چ لە ناوەوەی.

سایتی قەڵەم

١٨ دێسمبەری ٢٠١٨
Bilderesultat for ‫کمک بە حیوان‬‎

گەڕان بۆ بابەت