ما 1006 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئۆتۆپیا و مرۆڤ

'ئۆسکار وایلد' پێی وابوو ئۆتۆپیا رەوتێکی هەمیشەییە یارمەتی مرۆڤ دەدا لە پێناوی باشترکردنی کۆمەڵگادا. ئەو لە درێژەدا دەڵێ نەخشەی جیهان بە بێ ئۆتۆپیا شیاوی لێڕوانین نیە.

بێگومان لەناو نووسەران و بیرمەندان دا، روانگەی ئۆسکار وایڵد یەکێک لە روانگە پۆزەتیڤەکانە سەبارەت بە ئۆتۆپیا. وە رەنگە لە سەردەمێکدا کە بە هۆی شکستی خەونەکان و بەشێک لە شۆڕشەکانەوە مرۆڤ سەبارەت بە ئۆتۆپیا رەشبین بووە، گەڕانەوە بۆ ئەم بۆچوونەی وایڵد گرینگییەکی تایبەتی هەبێ.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ئۆتۆپیا دەتوانێ تەنیا لە شێواز خەونە رادیکاڵییەکاندا خۆی بنوێنێ. یان باشتر بڵێین مەرج نیە کە لە هەبوونی خەونی رادیکاڵیانەدا شێوازەکانیشمان هەمیشە رادیکاڵیانە بن. گرینگ ئەوەیە کە مرۆڤ خاوەنی ئۆتۆپیا و خەون بێت و هەوڵی بۆ بدا. زۆر جار ئەم خەونەیش دەکرێ بە بێ ئەوەی گشتیەتی بەدی بێ، بەڵام یارمەتی مرۆڤ بدا لە هەندێ بواردا پێشکەوتن بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر دەستەبەر بکا.

بۆیە گرینگە ئۆتۆپیا لەبیرنەکەین. بە بێ ئۆتۆپیا، ژیان دەبێ بە بیابانێکی بەرەهووتی  نوقم  لە بێکۆتاییەکی بێ مانادا.

سایتی قەڵەم

 یەکی یانواری ٢٠١٩

 

Bilderesultat for utopia

گەڕان بۆ بابەت