ئەمیر کەریمنژاد
دارستان
یەخەی سەوزی خۆی دادڕی
چیا
زەرد هەڵگەڕا
ئێستا هەمو بە پێخاوسی
وێڵن لە دوای
دڵۆپە دزراوەکانی باران
دڵۆپە دزراوەکانی باران
ئەمیر کەریمنژاد
***
ئەم گوڵەبەرۆژە
ملی بەدوی کام هەتاوا دەگێڕێ؟
کەسێک پێی بڵێ
شانم دەرهات
***
پەنجەم ئاڵایە
نەمامی
با
ڵ
ا
ت
لەوکاتەوە بەردەوام
باڵا دەکاو
هەنار ئەگرێ
***
تۆ هەڵ ئەکەی
بەرەو........ نازانم کوێ
من لەخۆمەوە
گەڵا گەڵا
دێمە سەما
***
دارستان
یەخەی سەوزی خۆی دادڕی
چیا
زەرد هەڵگەڕا
ئێستا هەمو بە پێخاوسی
وێڵن لە دوای
دڵۆپە دزراوەکانی باران