سۆران محه‌مه‌د
ئێستاش گوژاڵکه ته‌ریکه‌کان
چاوه‌ڕوانن
حیله‌ی ئه‌سپه چه‌موشه‌کان
سه‌رله‌نوێ بزرنگێته‌وه
هه‌تا خه‌ونی
وشكهه‌ڵاتنی ره‌گه‌کان
ببڕێته‌وه...
سنووره‌کانی وه‌هم
سۆران محه‌مه‌د
ئه‌سپ سواره‌کان
نه‌وه‌ی جه‌نگ بوون
به‌ڵام گیرفانه‌کانیان پڕ
له نامه‌ی:
خۆشه‌ویستی بوو...
له‌ژێر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
سنووره‌کانی وه‌همیان شکان
نه‌گه‌ڕانه‌وه...
ئێستاش گوژاڵکه ته‌ریکه‌کان
چاوه‌ڕوانن
حیله‌ی ئه‌سپه چه‌موشه‌کان
سه‌رله‌نوێ بزرنگێته‌وه
هه‌تا خه‌ونی
وشكهه‌ڵاتنی ره‌گه‌کان
ببڕێته‌وه...
وه‌ک چۆن یه‌که‌م
دڵۆپه بارانی پاییز
له‌سه‌ر گۆڕه بێده‌نگه‌کان
چاوی گوڵه هێرۆکان-
ته‌ڕ ده‌کاته‌وه..
*
نه‌گه‌ڕانه‌وه
سوارچاکه‌کان
له‌دوای ئه‌وان
توله‌ڕێکان کوژانه‌وه
وه‌رزه‌کانیش
ره‌نگی نامۆییان لێ‌نیشت
وه‌کو مۆریی ره‌نگی ئاسمان،
وه‌ك وه‌ستانی
میلی کاژێره ماندووه‌کان...
*
ئه‌سپ سواره‌کان
نه‌وه‌ی جه‌نگ بوون،
عاشقه‌کان
گیرفانیان پڕ
له نامه‌ی خۆشه‌ویستی بوو...
له ناو ته‌مێکی سپی‌دا
ئاوێته‌ی هه‌نگاوه‌کان بوون،
نه‌بینرانه‌وه...
*
په‌پوسلێمانکه
شه‌وانه هه‌رگوێقوڵاخه
بۆ ته‌قه‌ی سمی ئه‌سپه‌کان
هه‌تا مژده‌ی هه‌ڵقوڵینی
کانییه کوێره‌کانی هزر
به وه‌همی چاوه‌ڕوانییه‌کان
بداته‌وه…