ئارام
هه‌رچه‌نده شاعیر له‌مباره‌وه ئه‌زموونی هه‌یه؛ به‌وه‌ی کاتێك شیعره‌کانی به ئاستێکی باڵای فۆرم و وشه‌سازی و گرێچن و بابه‌ت ده‌هۆنییه‌وه زۆر له خوێنه‌ران لایان گران بوو هه‌رسی بکه‌ن، به‌ڵام له‌م شێعره‌دا فۆرم موغازه‌له‌ی خوێنه‌ر ده‌کات به پابه‌ندوون به جۆرێك به کێشی په‌نجه‌و سه‌رواوه.
ده‌ریچه‌یه‌ك له‌ناو بازنه‌ی وه‌همدا
لێدوانێک لە سەر شیعری 'سنوورەکانی وەهم'ی سۆرام محەممەد
ئارام
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی شیعره‌کانی شاعیر لای خوێنه‌ری ساده به وشه‌ڕیزکردن داده‌نرێت، به‌ڵام له‌م شیعره‌دا هه‌ردوو ئاسته نزم و باڵاکه‌ی تێگه‌شتنی خوێنه‌ر ده‌هروژێنێت.. ئیدی پاش رامانێکی وردی شیعری (سنووره‌کانی وه‌هم) خوێنه‌ر به‌ر چه‌ند سیمایه‌کی جیاکاریی شیعریی ده‌که‌وێت، که ده‌توانین دابه‌شی ئه‌م خاڵانه‌ی بکه‌ین:
*سه‌باره‌ت به شێوه؛ خوێنه‌رانی شیعر لای ئێمه تا ئێستاش پابه‌ندی کێش وسه‌روای شیعری ئازادن له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کاندا، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش زۆر شیعر به شیعر دانانێین گه‌ر به‌م شێواه‌یه نه‌هۆنرابێته‌وه.
هه‌رچه‌نده شاعیر له‌مباره‌وه ئه‌زموونی هه‌یه؛ به‌وه‌ی کاتێك شیعره‌کانی به ئاستێکی باڵای فۆرم و وشه‌سازی و گرێچن و بابه‌ت ده‌هۆنییه‌وه زۆر له خوێنه‌ران لایان گران بوو هه‌رسی بکه‌ن، به‌ڵام له‌م شێعره‌دا فۆرم موغازه‌له‌ی خوێنه‌ر ده‌کات به پابه‌ندوون به جۆرێك به کێشی په‌نجه‌و سه‌رواوه، ئه‌مه‌ش مانای وا نییه شاعیر وازی له شێوازی خۆی هێنابێت.
*له‌م شیعره‌دا سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی بونیاتی ما‌نایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه، که ئه‌وانیش (ده‌روونزانی- مه‌عریفه- یاده‌وه‌ری)ن.
*سه‌باره‌ت مه‌سیج و ئامانجی ده‌ق؛ تیایدا هه‌وڵدراوه جه‌خت له‌سه‌ر گیانی ئاشتی و هیوا بکرێت بۆ مرۆڤ، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست ده‌کاتکه داخۆ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره چه‌ند خوێنه‌ر وه‌همی دڵه‌راوکێ و ترس و نیگه‌رانی له مێشکیدا داده‌ماڵێت و له به‌رانبه‌ریشدا گیانی هاندان چرۆی ئه‌رێنی له ناخیدا ده‌تروکێنێت؟
*لایه‌نی زمان: هه‌رچه‌نده زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌کان گران نین بۆ لێتێگه‌یشتن، به‌ڵام تۆکمه‌یی و قووڵیشی تێدا ره‌چاوکراوه، توانراوه سوود له چه‌ند زاراوه‌یه‌کی شیعریی که‌م وێنه وه‌ربگیردرێت وه‌ك (گوێقوڵاخ، گوژاڵکه، په‌پوسلێمانکه، گوڵه‌هێرۆ...) له پێناو وه‌دیهێنانی بونیاتێکی جیاوازی زمان بۆ ده‌قه‌که، توانراوه زمانێکی گشتی لێ پێکبهێنرێت و هه‌ر جۆره خوێنه‌رێك جۆرێك مانای لێ هه‌ڵبهێنجێت، ئه‌م دوو خاڵه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌کی زمانی شیعره جیهانییه‌کانن: یه‌که‌م/ ناراسته‌وخۆیی له به‌کارهێنانی زماندا دووه‌م/ بزربوونی خودی شاعیر له ده‌قه‌کاندا.. هه‌ر ئه‌م هۆیه‌شه وای لێده‌کات سنووری شوێنکات ببڕێت و به زیندوویی بمێنێته‌وه.
*بابه‌ت و تێمای ئه‌م شیعره ده‌رچوونه له قاڵبی باوی شیعری غه‌زه‌ل، که زۆرینه‌ی هه‌وێنی خه‌م و بابه‌ته‌کانی که‌سێتی زۆربه‌ی شاعیرانه؛ به‌ڵام لێره‌دا به پابه‌ندبوون به یه‌کێتی بابه‌ته‌وه و سووڕانه‌وه له ده‌وری خه‌مه خامۆشه‌کانی مرۆڤی مۆدێرن، شێحره‌که توانیویه‌تی ئه‌م بابه‌ته بکاته چه‌ق و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی و به میتافۆڕی مه‌عریفه ده‌ربڕینیان لێ بکرێت و وێنه‌ی شیعریی شایسته‌و گونجانیان بۆ به‌دیبهێنرێت.