ما 6962 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بارانمان خۆش بووێت

رەنگە خۆشەویستیی باران تەنیا بە هۆی ئەوەوە نەبێ سەرچاوەی ژیانە و هەروەها ئەوەیکە هەوا خاوێن دەکاتەوە. بارانمان خۆش دەوێ، چونکە لەو سەرسەرانەوە لە شوێنە نادیارەکانەوە دێت و لە جەستەمان دەئاڵێ و چێژێکمان پێدەبەخشێ تێکەڵ بە بەرزاییەکان. بەرزاییە هەمیشە پڕ لە رەمز و رازەکان.

کەواتە خۆشەویستیی باران، تێکەڵە بە خەیاڵ و بە میتافیزیا و بە جۆرێک لە وەهم. ئەو دڵۆپانەی جەستەمان دەپێکن کە لەگەڵ ئەوەی لەیەکتر دەچن بەڵام هەر کامیان دەتوانن رازێکی سەربەخۆبن. مرۆڤ لە کاتی باراندا ئابڵۆقەدراوی بێ ئەژمار دڵۆپی رازاوییە. بۆ دیتنی ئەم دڵۆپانەیش پێویست ناکا هەر هەموویان بە چاو ببینین، تەنیا پێویستە یەکیان ببینین و ئەوسا ئەوانی تر بێنینە بەرچاوی خۆمان، یاخود بە چاوی خەیاڵ هەموویان ببینین.

باران، چونکە هەر دلۆپێکی لە خۆی دەچێ، ئاشناترین رازە.

زۆر جار لە کاتی ناهومێدییەکاندا یاخود لە کاتی خەمڵاندنی ئارەزووە گەورەکاندا نیازمان بە سروشتە. رووی تێدەکەین. رەنگە باران یەکەمین شوێنی ئەم رووتێکردنە بێت. رووی تێدەکەین چونکە لە عەینی بێ ئەژماربوونی هەر دڵۆپێکی ئاشنایە و لە شوێنێکەوە دێت کە زۆر لە خەونەکانمان دەکا. باران لە کاتە نامۆکاندا لە گەڵ جیهان و لە گەڵ خۆمان ئاشنامان دەکاتەوە.

بۆیە باران شتێکە وەک بەردەوامی. ئەو بەردەوامییەی مرۆڤ نیازی پێیەتی.

Related image

سایتی قەڵەم

٢٦ فیبرواری ٢٠١٩

گەڕان بۆ بابەت