ما 7279 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئۆتۆنۆمی و چاخی نوێ

ئۆتۆنۆمی چەمکێکە لەگەڵ سەرهەڵدانی سەردەمی رۆشنگەری هاتە ناو لیستی دەستەواژە گرینگەکانی سەردەمی نوێوە. ئەم چەمکە کە بە مانای 'خۆیاساداڕێژەر' دێت، لە بەرامبەر هەموو ئەو چەمکە ترادیسیۆنانەی تردا رادەوەستێ وا سەرچاوەی تر جگە لە مرۆڤ خۆیان دەکەن بە بنەمایەک بۆ داڕشتنی یاسا.

ئۆتۆنۆمی وەبیرهێنەرەوەی توانای مرۆڤە بۆ داڕشتنی یاسا و، بەڕێوەبردنی ژیانی خۆ بە گوێرەی تواناکانی خۆی.

هەڵبەت چەمکی ئۆتۆنۆمی لە دووای سەردەمی رۆشنگەری و چاخی نوێوە بە گوێرەی هەل و مەرج لە هەر شوێن و وڵاتێکدا لە ئاستی جۆراوجۆردا پەیڕەوی لێکرا. لەهەندێ شوێن ئەم ئاستە دەگاتە ترۆپک و لە هەندێ شوێنی دیکە لە نزمترین ئاستدایە.

ئەو کۆمەڵگایانەی رەچاوی ئۆتۆنۆمی لە بواری گشتی و لە بواری تاک دا دەکەن و جۆرێک لە هاوئاهەنگیان لە نێوان ئەم دووانەدا دروستکردووە لە دۆخێکی باشتر بۆ ژیان بەهرەمەندن. مرۆڤەکان تێیاندا هەست بە سەرفرازی زیاتر دەکەن.

دەتوانین بڵێین ئیستایش لەم سەردەمەی ئێمەدا دوو جۆر نەزم لە وڵاتاندا هەیە: نەزمێک لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمی کە تێیدا ترادیسیۆن، بە تایبەت دەسەڵاتی ئایین لەسەر سیاسەت و ئەقڵ، نەفی کراوە و مرۆڤ خۆی و خوێندندنەوەی بابەتیانەی خۆی لە سەر رووداوەکان و جیهان کردووەتە بنەمای داڕشتنی یاساو، دووهەم، نەزمێک هێشتا لە سەر ترادیسیۆن بیناکراوە و مرۆڤ تێیدا لە کەمترین دەرفەتی بەکارهێنانی ئەقڵی خۆی بەهرەمەندە. لەم جورە کۆمەڵگایەدا هێشتا دەقە پێش ئەقڵییەکانن حوکم دەکەن.

بەڵام مەرجی پشکوتنی کۆمەڵگا، بریتییە لە باوەڕهێنان بە ئۆتۆنۆمی و رەچاوکردنی لە ژیانی رۆژانەدا. بە بێ ئەم چەمکە هیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێ بچێتە ناو سەردەمی نوێوە. ئۆتۆنۆمی مەرجی شکڵ گرتنی تاکە.

سایتی قەڵەم

٤ مارسی ٢٠١٩
Bilderesultat for autonomi

گەڕان بۆ بابەت