ما 2030 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەمیر کەریم‌نژاد

ئەم رێگایە

دەمی پڕە

لە هەنگاوی ماندو

تا نەڕشێتەوە

کەس نازانێ

چەندم پێواوە تا تۆ

فڕین دەمێکە لە قەفەسی جەستەمدا مردوە

 

چەند کورتە شیعر

ئەمیر کەریم‌نژاد

 

***

تۆ وێنەیەکی ئەم سەنگەرە و

کڵاشینکۆفێکی ژەنگاوی

دواین تابلۆی رۆژ ئاوای چاوانت بو

من؟!

کوێربم

کوێربم

هێشتا چاوەکانم دەبینێ

***

ئەم رێگایە

دەمی پڕە

لە هەنگاوی ماندو

تا نەڕشێتەوە

کەس نازانێ

چەندم پێواوە تا تۆ

***

فڕین دەمێکە 

لەقەفەسی جەستەمدا مردوە

ئەوەی لە لای من نەماوە

تەنیا باڵەتەپێیەکەو

بەس

***

هەرکات

هەناسەت هەوری دڵم دەگوشێ

لەلای من

شیعر دادەکا.

گەڕان بۆ بابەت