ما 6424 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بەشی بزربوو

دەکرێ بە هیواوە بژیت بەڵام بە بێ تێکۆشان، یاخود بە تێکۆشانەوە بەڵام بە بێ هیوا. هەڵبەت باشترین هاوکێشە ژیانکردنە بە هیوا و بە تێکۆشانەوە. بەڵام ئەمە کە دەستی نەدا، دوو بەشەکەی تر سەرهەڵدەدەن. لە راستیدا ئەم دووانە پێناسەی سەرەکیی کۆمەڵگای ئێمەن.

هیوای بێ تێکۆشان شتێکە وەک دوواڕۆژێکی روون بەڵام بە تاریکەسەلاتی ژیانی ئەمڕۆوە، تێکۆشانی بێ هیوایش شتێکە وەک ئیستایەکی روون بەڵام بە داهاتوویەکی رەشەوە.

بەڵام ئەوە چییە کە مرۆڤەکان ناچار دەکا گەر هیوا و تێکۆشان پێکەوە هەڵنەبژێرن ئەوا بە ناچار دەبێ یەکیان هەر هەڵبژێرن؟ دەکرێ بڵێین ئەمە لە لۆژیکی ژیانەوە سەرهەڵدەدات، چونکە لانیکەم بە بێ یەک لەم دووانە بەردەوامبوون مەحاڵ دەبێ و ژیان پڕ دەبێ لە مردن و لە راوەستان.

مرۆڤ ناچارە ملبدات بە یەکیان، بەڵام ئەمە خۆی لە خۆیدا زیرەکی نیە، زیرەکی ئەو کاتە سەرهەڵدەدات کە هیوا و تێکۆشان پێکەوە دەبن بە بژاردەی مرۆڤ.

 بە جورئەتەوە دەتوانین بڵێین هیچ داهاتوویەک لە ئارادا نیە بە بێ هەبوونی هاوکاتی هیوا و تێکۆشان. لە بزربوونی ئەم دووانەدا ئەوەی دەمێنێتەوە بریتیە لە رەوتێکی یەکجار ئاسایی ژیان کە زۆر جار لە ژیان ناکا.

هەڵبەت دەکرێ ئەمەیش دیسان هەڵبژاردنێک بێت. هەڵبژاردنێک پڕ لە بەتاڵکردنەوەی خۆ لە خۆیەتی خۆ.

سایتی قەڵەم

١٠ مارسی ٢٠١٩

 

 Bilderesultat for ‫ئازادی‬‎

گەڕان بۆ بابەت