و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی
شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه
چیم ده‌ست كه‌وت؟
هیچ...
لیره به‌دوا، ده‌بم به ڕێگر
له شاعیری تورك
(ئۆرهان وه‌لی)ـه‌وه
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
* هیتله‌ر ده‌بێته شیعر
هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی
شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه
چیم ده‌ست كه‌وت؟
هیچ ...
لیره به‌دوا، ده‌بم به ڕێگر
با دز و ڕێگر بزانن
ماده‌م ڕزقم له‌ده‌ست ده‌رهێنان
ئیدی كاریان له‌ناو چیایاندا نه‌ما
با بفه‌رموون
جێی من بگرنه‌وه
سه‌رسوڕهێن له دونیای ئه‌ده‌بدا هه‌یه.
* له پێناوی نیشتماندا
چه‌ندمان
له پێناوی ئه‌و وڵاته‌ی دا
هه‌ندێ مردن
ئه‌وانی دی وتاریان دان.
* من ئۆرهان وه‌لی
من ئۆرهان وه‌لی
داهێنه‌ری قه‌سیده‌ی به‌ناو وبانگی
(به داخه‌وه بۆ سلێمانه‌فه‌ندی)
بیستم به كوڵه‌وه
له ژیانی تایبه‌تیم ده‌پرسن
كه‌واته با بۆتانی باس بكه‌م:
یه‌كه‌م من مر‌ۆڤم
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاژه‌ڵی سێرك
یا شتی له‌و بابه‌ته نیم
لووتێك و دوو گوێم هه‌یه
به‌ڵام له‌و قۆزانه‌یش نیم
له ماڵێكدا ده‌ژیم
كار ده‌كه‌م
سه‌رم به ته‌م نه‌ئاخنراوه و
پشتیشم به مۆری په‌یامبه‌رایه‌تی
مۆر نه‌كراوه.
وه‌ك پاشاكانی ئینگلیز بێ‌فیز نیم
ئۆرۆستۆكراتیش نیم
وه‌ك جه‌لال به‌یار
كوڕی خاوه‌ن ئاخوڕان
زۆرم حه‌ز له سپێناخه
عاشقی هه‌ویره‌مه‌نی به‌له‌زه‌تم.
چاوم له پاره نییه
له‌وه‌دا سوێندتان بۆ ده‌خۆم.
خۆشه‌ویسترین هاوڕێم
ئۆكتای ڕه‌فعه‌ت و مه‌لیح جه‌وده‌ته
دڵدارێكی به‌ڕێزیشم هه‌یه
ناوی ناده‌م
با پاشان مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب
بیدۆزنه‌وه
هه‌ندێ جار
بایه‌خ به شتی بێ بایه‌خ ده‌ده‌م.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ناو نووسه‌راندا ده‌گوزه‌رێ
هه‌رگیز جێی سه‌رنجی من نییه
ڕه‌نگه سه‌دان خوی دیشم هه‌بن
جا من چوزانم؟
لێ گێڕانه‌وه‌یان سوودی چییه؟
ئه‌وه‌ی نه‌مگوتووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی وایه گوتوومه.
* ئۆرهان وه‌لی، ساڵی 1914 له دایك بووه، فه‌لسه‌فه‌ی له زانستگه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ خوێندووه. ماوه‌یه‌ك كاری ڕۆژنامه‌نووسیی كردووه. تا له ژیاندا بوو چه‌ندان كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م شیعرانه‌ی له (مختارات من الشعر التركی)یه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سووری - 1995 كراون به كوردی.