ما 4452 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سویدییەوە: رەحمان سوفی

هەڵۆکان بەرز دەبنەوە، و

بەرزتر بەسەر خێڵی خوەتواندا

لەوێ خەوی خێڵە،

و لێرە چەرخی کاروان

چەشنی برووسکە با ئەداتەوە.

 

نیوەڕۆخەو

 

هۆنراوەی، تۆماس ترانسترۆمر

و. ڕەحمان سۆفی، لەسوێدییەوە

 

جەژنی گوڵوەری بەردەکانە

و قڵشانەوەی زمانەکانە،

شاریش بێ کێشەیە،

لە فەزای نیوەڕۆدا

بە گۆڕسپاردنی بەکوڵ لەبەر پڕشنگ، و

دەنگی بەرزی دەهۆڵ زاڵە.

مستی گرێکراوی هەتاهەتایی قوفڵکراون.

 

هەڵۆکان بەرز دەبنەوە، و

بەرزتر بەسەر خێڵی خوەتواندا

لەوێ خەوی خێڵە،

و لێرە چەرخی کاروان

چەشنی برووسکە با ئەداتەوە.

زرمەی پێی ئەسپی، بەرچاوک بەسەر

مستی گرێکراوی هەتاهەتایی قوفڵکراون.

 

خێڵی خەوتوو

و کاتژمێری ستەمکاری

ئاسۆیی هەڵواسراون

هەڵۆکان لە شەپۆلی پڕشنگی هەتاوەوە،

مەرگ ڕادەپەڕێنن،

پەژواکی کات وەک تابووتی «لاساروس»*

مستی گرێکراوی هەتاهەتایی قوفڵکراون.

ژێرنووس:

بە عەرەبی ایلعازر، ناوی کەسێکە کە لە ئینجلی یوحنادا هاتوو. گۆیا مردووە و دوای چوار ڕۆژ بەدەستی عیسا مەسیح زیندوو بووەتەوە

 

گەڕان بۆ بابەت