ما 5458 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لەسویدییەوە: ڕەحمان سۆفی
هەڵسوکەوتیان،وەک کوڕان
لە حەوشەی قوتابخانە
بازیان ئەدا بۆ ئەو بەری جادە
هەرەوەزی کاتژمێرەکان،
چرکە چرک لە فەزای نیوەڕۆدا.

لە ئیزمیر سێی شەو

تۆماس ترانسترۆمر

لەسویدییەوە: ڕەحمان سۆفی

 

شەقام نزیک لە چۆڵ بوونە،

دیمەنی دیار، دوو سواڵکەر،

یەکیان بە بێ پێ-

بەکۆڵ ئەوی دییەوە

ئەملا و ئەولای پێدەکرد.

لەچاوتروکانێکدا

ڕێبواری،شەوبەڕێ

وەک ئاژەڵێ لاڕێ،

بەشەوارەکەوتوو،

هەمبەر چرای ماشێن

چاوزەق دەیان ڕوانی.

دوای چەنچرکە،

بەردەوام بوون لە ڕێ.

هەڵسوکەوتیان، وەک کوڕان

لە حەوشەی قوتابخانە

بازیان ئەدا بۆ ئەو بەری جادە

هەرەوەزی کاتژمێرەکان،

چرکە چرک لە فەزای نیوەڕۆدا.

لەپەناوە خزین بەلادا

بەپرتە پرت بەرەو لەنگەرگە.

بوونە پەیکەرێک،

چەماوە بە مۆنەوە دەیڕوانی

باگژێ،هاڵاوی چاوەکانی

ئەودەمێ کاژێر، سێ

لەژێر سمی شەودا زرمەی دەهات

تاریکیش ترپەترپی لە ڕۆشنای دیوارەکە

باژێڕیش چەماوە لە هەمبەر درگای دەریا،

و لە سیلەی سیسارکە کەچەڵدا ئەدرەوشاوە

 

گەڕان بۆ بابەت