ما 6185 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هەڵاتن لە هەنووکە

زۆر جار 'هەنووکە' ئەوەندە ئازارمان دەدا کە بەردەوام حەز دەکەین بە رابردووەوە بژین. 'ئیستا'ی پیس و ناخۆش پاڵمان پێوە دەنێ بەردەوام دیمەنە جوانەکانی رابردوو لە کەس، رەوت یان خود خۆمان بژیێنینەوە. غافڵ لەوەی ئیستای پڕ ئازار و، روخساری ناشیرینی ئیستامان هی ئێمەن نەک کەسی تر،... هی ئەو کەس، یان رەوتەن وا کاتی خۆی جوان بوونە.

دیارە بەشێک لە هۆکاری ئەمە دەتوانێ نۆستالۆژیا بێت. بەڵام بەشێکی گرینگی خۆخەڵەتاندنە. نامانەوێ باوەڕ بێنین کە جوانەکان دەکرێ ناشیرین بن، نامانەوێ باوەڕ بێنین کە وەفادارەکان دەتوانن خائین دەرچن.

رەنگە تەنیا رێگای گەڕانەوە بۆ رابردووی بە لامانەوە جوان، داننان بە هەنووکەی خۆماندا بێت. داننان دەبێتە هۆی هەوڵێکی نوێ، هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی رابردوو، بەڵام لە هەنووکەدا.

با ئیتر فێڵ لە خۆمان نەکەین. دیمەنە ناشیرینەکان قابیلی سڕینەوەن بە مەرجێک قبوڵیان بکەین هی خۆمان بوون. بە مەرجێک خۆمان لە رەنگاوڕەنگیی خۆمان دا ببینین.

سایتی قەڵەم ٩ ئاپریلی ٢٠١٩

Image result for ‫خود فریبی‬‎

گەڕان بۆ بابەت