ما 3844 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەباح رەنجدەر
لە مەیخانەى مەحوى مێزێکى تاکییم خەمڵاندووە
پیاڵە باش و لە دڵەوە دەمناسی
بۆ پڕ نابى
تکایە دڵڕاگرییم بکە
تا لێت نەڕژێ ناتخۆمەوە

جەللاد

 

سەباح ڕەنجدەر

بۆ بوختانچى ترین ناسیار: ئا

 

بە کراسێکى سووف و چاوى خومارەوە خەوتم

کوشتمى و خەنجەرەکەى لەسەر کتێبەکانى دانا

لە کتێبخانەى لەیادچوواندا

لە هەواڵەکە بپرسن و خەنجەرەکە ببەنە پزیشکى دادوەریى

کەسێک لە بیرەوەرییە ناوازەکان مابێتەوە و ئاڵایەکى بە سێبەر و هەتاو بێت

پیت لە پیتى ناوى ئەو پاراوتر نییە بۆ ناوێکى بەختیار

دەبینین لە ڕاوى دووپشک کوژیى دێتەوە

دەچێت ژێر کووپەى غەزەل دەڕشێنێ

لە مەیخانەى مەحوى مێزێکى تاکییم خەمڵاندووە

پیاڵە باش و لە دڵەوە دەمناسی

بۆ پڕ نابى

تکایە دڵڕاگرییم بکە

تا لێت نەڕژێ ناتخۆمەوە

*  *   *

تاوانبارم داواى پەقرەجێکى کرد نەمڕشتێ

 

 

گەڕان بۆ بابەت