ما 2852 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خێر و شەڕ

خێر و شەڕ لە مێژووی مەعنەویی مرۆڤدا خاوەن رابردوویەکی دوورودرێژە. هەر لە سەرەتاوە مرۆڤ لە شێوازی ئایین، ئەخلاق و پاشان لە فۆڕمی فەلسەفەدا زەینی پێیەوە سەرقاڵ بووە و هەوڵیداوە خوێندنەوەی هەبێ بۆی.

رەنگە بتوانین بە جورئەتەوە بڵێین کە تا ئیستاکە خێر و شەڕ سەرەکیترین پرسیاری مرۆڤن لە ئاست بوون و لە هەمبەر ژیاندا. لەمێژە مرۆڤ پێی وایە سەرئەنجام خێر سەردەکەوێ و شەڕ پاشەکشەدەکا و لەناو دەچێ، بەڵام ئەوەی دەیبینین بەردەوامیی شەڕ و ململانێی سەخت و دژواریەتی لەگەڵ خێردا. بۆیە دەتوانین بڵێین لە راستیدا مێژووی مرۆڤ بریتی بووە و دەبێ لە ململانێی بەردەوامی ئەم دووانە و، ئەمە قەت ناگاتە کۆتایی خۆی. دەکرێ ململانێی نێوان خێر و شەڕ هەر جارەی بەرگی تر لەبەربکا، بەڵام خودی ململانێکە هەمیشەییە و مرۆڤ قەت لە دەستی قوتاری نابێ.

کێشەی ئەم ململانێیە تەنیا لەوەدا نیە مرۆڤەکان بە گشتی بە سەر ئەم دوو بەرەیەدا دابەش دەبن، کێشەکە لەوەدایە مرۆڤ لە دەروونی خۆیشی دا خاوەنی ئەم دوو تایبەتمەندییەیە و بۆیە تەنیا خۆی لە شەڕێکی دەرەکیدا نابینێتەوە، بەڵکو لە شەرێکی دەروونیشدایە لە گەڵ خۆیدا.

کێشەکە لەوەدایە مرۆڤ لەو کاتەیدا خۆی بە لایەنی خێر دەزانێ و لەگەڵ لایەنی شەڕ لە ململانێدایە، لە دەروونی خۆی بەشێک لە بوونی شەڕە و لە راستیدا ئەم بەشە لە بەرەی ئەو شەڕەدایە وا مرۆڤەکە لە لەگەڵی لە کێشمەکێشدایە. ئەمە خۆبەخۆ ململانێیەکە بە چەند شێواز ئاڵۆزدەکا: یەکەم ئەوەی بەشێک لە بوونی خۆی لەبەرەی کەسی بەرامبەردایە (واتە بە هەموو بوونییەوە لە دژی کەسی بەرامبەر ناجەنگێ)، دووهەم ئەوەیکە ئەم مرۆڤە دەتوانێ سەرچاوەی 'شەڕ'ی ئیستا و دوواتر بێت.

هەڵبەت ئەمە بەر بەوە ناگرێ کە بە شێوەی کۆنکرێتی مرۆڤ لە دژی شەڕ نەچێتە ململانێوە. هەر ئەوەیکە دەبێ وشیار بین کە وێنەکە وێنەیەکی رەش و سپی نیە و یەکجار رەنگی تری تیایە. 'من' تەنیا کەسێکی سپی نیە، کەسێکی رەش و سپییە!

سایتی قەڵەم

١٩ ئاپریلی ٢٠١٩

 Bilderesultat for ondt og godt

گەڕان بۆ بابەت