ما 4094 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 هەموو رۆژێک گاڵتەی بە رواڵەتی ناشیرینی کاکتوسەکە دەکرد و، ئەویش بێدەنگ وەڵامی نەدەدایەوە. رووەکەکانی تر هەوڵیان دەدا لە گوڵە رۆزەکە تێبگەیەنن کە واز لەم کردارەی خۆی بێنێ، بەڵام ئەو زۆر لە جوانیی خۆی خەنی بوو.

 

'رۆز'ی لەخۆبایی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سەردەمانێک گوڵێکی رۆزی لەخۆبایی لە جوانیی خۆی هەبوو. تەنیا شتێک ئازاری دەدا ئەوە بوو لە تەنیشت کاکتوسێکی ناحەزدا رووابوو. هەموو رۆژێک گاڵتەی بە رواڵەتی ناشیرینی کاکتوسەکە دەکرد و، ئەویش بێدەنگ وەڵامی نەدەدایەوە. رووەکەکانی تر هەوڵیان دەدا لە گوڵە رۆزەکە تێبگەیەنن کە واز لەم کردارەی خۆی بێنێ، بەڵام ئەو زۆر لە جوانیی خۆی خەنی بوو.

هاوینێکیان بیری ئاوی ناو باغەکە وشکی کرد و چیتر ئاو بۆ ئاودانی رووەکەکان دەست نەدەکەوت. رۆزەکە دەستی کرد بە سیس بوون. رۆژێکیان دیتی چۆلەکەیەک بۆ خواردنەوەی ئاو دەندووکی لە کاکتوسەکە رۆکرد. رۆزەکە بە شەرمەوە داوای لە کاکتوسەکە کرد کەمێک ئاویش بەو بدات. کاکتوسی میهرەبان قبوڵی کرد و ئیتر هەردووکیان وەک دوو هاوڕێ ئەو هاوینە ئەستەمەیان تێپەڕاند.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

قەت لە رووی روواڵەتەوە بڕیار لەسەر کەس مەدە.

 

سەرچاوە:

https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت