ما 2011 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گرینگیی رەخنە

لەو کاتانەیدا وا کەس خاوەن ماف نیە و هەموو سەرقاڵی ساخکردنەوەی دۆخی خۆیان و سەپاندنی خۆیانن بە سەر دۆخە کۆمەڵایەتی ـ سیاسییە چەوتەکاندا، رەخنە کەمترین جێگای هەیە و زۆر بە ئاسانی دەتوانێ ببێ بە سەرچاوەی کێشە، شەڕ و ئاژاوە و یەکتر کوشتن.

ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ کە کلتوری رەخنە پێویستی بە هەبوونی وشیارییەکی پێویستە لە کۆمەڵگادا، کە ئەم وشیارییە پەیوەستە بە دوو شتەوە:

ـ خوێندەواری و ئاستێکی پێویستی رۆشنبیری،

ـ هەبوونی ئاستێک لە ماف لە کۆمەڵگادا و سەقامگیریی سیاسی.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە سەرەڕای نەبوونی ئەو دوو مەرجە کەس بە ئەرکی رەخنە هەڵنەستێ. چونکە رەخنە دەبێ سەرەڕای هەموو کەم و کوڕییەکان، لە شوێنێکەوە دەست پێبکا. هاوکات رەخنە دەبێ ئاگای لە دۆخی کۆمەڵایەتی ـ سیاسیی باو بێت و هەوڵبدات تا دەکرێ بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ خۆی مامەڵە بکات.

جان ستوارت میل لە کتێبی 'دەربارەی ئازادی'دا دەڵێ سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ چەندە خەنیە بە بیروباوەڕەکانی خۆی، بەڵام هاوکات پێویستی بەو کەسانەیە گرینگترین بایەخەکان دەدەنە بەر رەخنە.

رەخنە هێزی بزوێنەری بیر و بەڵگەهێنانەوەیە بۆ سەلماندنی راستی و دروستیی بیروباوەڕەکان. هەروەها بیرمان دەهێنێتەوە کە هیچ بیروباوەڕێک نە خاوەن راستیی موتڵەقە و نە بۆ هەمیشە دەتوانێ شوێنی یەکەم داگیربکا.

سایتی قەڵەم

٢٨ ئاپریلی ٢٠١٩

 

Bilderesultat for kritikk kunst

گەڕان بۆ بابەت