ئەم دوو بەرهەمە بریتین لە رۆمانی "باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام" و، کۆمەڵە چیرۆکی "تەماتەی ئەهرامی سەلاسە"، بەرهەمی یەکەم سەد لاپەڕەیە و بەرهەمی دووهەم دووسەد و شازدە لاپەڕە. هەرکام لەم بەرهەمانە لە تیراژی هەزار دانەدا چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو بەرهەمی نوێی فەڕۆخی نێعمەتپوور
دوو بەرهەمی نوسەر "فەڕوخ نێعمەت پوور" لەم رۆژانەدا لە لایەن ناوەندی چاپەمەنی"مانگ"ەوە درایە بەر چاپ و بڵاو بوونەتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکانی شارەکانی کوردستانی ئێران و باقی شارەکانی ئێران دەستدەکەون.
ئەم دوو بەرهەمە بریتین لە رۆمانی "باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام" و، کۆمەڵە چیرۆکی "تەماتەی ئەهرامی سەلاسە"، بەرهەمی یەکەم سەد لاپەڕەیە و بەرهەمی دووهەم دووسەد و شازدە لاپەڕە. هەرکام لەم بەرهەمانە لە تیراژی هەزار دانەدا چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتردەربارەی ئەم کتێبانە و شوێنی بڵاوبوونەوەکەیان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی مانگ بکەن
ئێمە وەک سایتی قەڵەم دەست خۆشی لە فەڕۆخ نێعمەتپوور دەکەین و هیوای بەردەوامیی زیاتری بۆ دەخوازین.
سایتی قەڵەم
١٥ نۆڤێمبری ٢٠١٤