ما 7808 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوار تەیب

یەقینیش لەڕێڕ وڕەسمی ئەو بەری بێدەنگیدا...

دەبێتە موسافیری ماڵی بەیەکگەشتن و

ئەدرەسی فانی ژیانیش پێناسەی سەرەتایەك لەکۆتایی من و تۆ

 

 

فەزای عیشق

 

هاوار ته‌یب

 


ئەو دەمەی ڕێڕەوی ڕۆحێك لەمەنفای جەستەیەكدا

دەستی یەكبەیەکی هزرو

جوانی دەگرێ

ئەفسانەی سەڕابیش

سەرچۆپی بەحەقیقەت بوون دەگرێت

منێك... لەوبەری بوونەوە

بێدەنگی ئاڵوودە بەزاهید بوون دەکات

ئیدی ڕەهەندەکانی بوون بەتۆ

دەبێتە دۆستی تەمەنێك لەهاوار،

کەعیشق بەئولفەت ئاو دەدرێ

بێ باکیش بەژیان

سەفەر هەمیشە لەسنۆبەری تەنیایی و

مەراقیش ساقی دیوەخانی ڕۆح..

عەزابیش لەقیامەتی نەگەیشتنی مەعشوقدا

عەشق نغرۆ لەترس و...

کاتیش بەداڵغەی مقامی قەدەرەوە...

یەقینیش لەڕێڕ وڕەسمی ئەو بەری بێدەنگیدا...

دەبێتە موسافیری ماڵی بەیەکگەشتن و

ئەدرەسی فانی ژیانیش پێناسەی سەرەتایەك لەکۆتایی من و تۆ

Bilderesultat for ‫عشق هنر‬‎

گەڕان بۆ بابەت