و. نەژاز عەزیز سورمێ
خانمه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر ماچه‌كانت گه‌ردوونێك و
شارستانیه‌تێك بنیات بنێن
داخۆ چه‌ند گه‌ردوون
له ژێر لێفه و سه‌رجێیت له دایك ده‌بن؟
سترانێك بۆ سه‌مه‌رقه‌ند
مه‌عین به‌سیسۆ
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(له كاتێكدا ته‌یموری له‌نگ دوور له شاری سه‌مه‌رقه‌ند، خه‌ریكی یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانی ده‌بێ، خانمی ژنی هه‌موو ئه‌ندازیارانی سه‌مه‌رقه‌ند كۆ ده‌كاته‌وه داوایان لێ ده‌كا په‌رستگه‌یه‌كی مه‌زنی بۆ دروست بكه‌ن، پێشوازی ته‌یمووری پێ بكا، به‌ڵام به مه‌رجێك په‌رستگه‌كه له چه‌ند ڕۆژێكدا ته‌واو ببێ.
ڕاستیی هیچ ئه‌ندازیارێك نه‌یوێرا خۆی له‌م پرۆژه‌یه بدا، ئه‌ندازیارێكی گه‌نج نه‌بێ، ئه‌ویش له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌ی خانمی ژنی ته‌یموور له‌نگ ماچێكی بداتێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانم ته‌ماحێكی زۆری خسته پێش ئه‌ندازیاره لاوه‌كه بێ سوود بوو. ئه‌ندازیار هه‌موو زێڕ و گه‌وهه‌ری ڕه‌ت كرده‌وه و به ماچه‌كه‌وه نووسا.
ئاكام خانم ده‌ستی خسته سه‌ر ڕوومه‌تی و ڕازی بوو به‌وه‌ی ئه‌ندازیار به‌سه‌ر ده‌ستی له‌رزۆكییه‌وه ماچی بكا.
به‌م جۆره په‌رستگه دروست بوو.
كه ته‌یموورله‌نگ گه‌ڕایه‌وه، پێی زانی، ویستی سزای ئه‌ندازیاره گه‌نجه‌كه بدا، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ ون بوو و ده‌سگیر نه‌كرا.)
خانمه‌كه‌م
نه له‌شكرشكێنم، نه خاوه‌نی ده‌ربار
به‌ڵام پێم ده‌كرێ ئه‌وه‌ت بده‌مێ
شیر و خه‌نجه‌ر و
هه‌موو ته‌خت و تاراجی زه‌وی نه‌یاندابیێ
چه‌ند ئاسانه ئه‌م جیهانه به له‌پی ده‌ست سه‌رببڕێ
چه‌ند ئاسته‌میشه له لێوی ئێمه‌وه له‌دایك بێ.
چه‌ند ئاسته‌مه قه‌پێلكی هێلكه بشكێ و
چۆله‌كه‌یێ له شه‌قه‌ی باڵی بدا
یا دارگوڵێ له ژێر لێفه‌ی ته‌یموور بڕوێ.
خانمه‌كه‌م ، جیهان منداڵێكه له ئێمه‌دا
وه‌ختێ یه‌كدیمان خۆش ده‌وێ، گه‌وره ده‌بێ
ده‌بێ به دڵ خانمه‌كه‌م !
وه‌ختێ شمشێر جێگه‌ی دڵ ده‌گرێته‌وه
خۆشه‌ویستیش ده‌مرێ.
پاسه‌وانه‌كانت له ژێر شووره‌كاندان
بانیژه‌كه‌شت دوور
به‌ڵام من خوێنبه‌ره‌كانم ده‌كه‌م به په‌ت
عاشق ده‌ستی به خۆریش ڕا ده‌گا
ئه‌وه‌یه موئجیزه‌ی خۆشه‌ویستی خانمه‌كه‌م!
گۆچانه‌كه‌ی نه‌شوه‌شێنێ ده‌بێ به مار
ڕسته‌ی ده‌سرۆكان
ڕسته‌ی ده‌سرۆكان له ده‌مییه‌وه ده‌رناكا
(هابیل) له ته‌رمی (قابیل)
نایێنێته ده‌رێ
خانمه‌كه‌م
جادووگه‌ر هه‌رگیز
نابێته عاشق.
له‌وه جوانتر عاشقی ژنی قه‌یسه‌ر بی و
ناپاكی له قه‌یسه‌ر بكه‌ی
چی له‌وه جوانتره
به‌ینی هه‌ر دوو چاوی قه‌یسه‌ر
بدرێته به‌ر باڵی بولبول.
- بمده‌ره به‌ر گوڵ
بمده‌ره به‌ر خه‌نجه‌ر
- خانمه‌كه‌م
ته‌یموور ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌روازه‌ی سه‌مه‌رقه‌ند
ته‌یموور خودواوه‌نده
فریشته و شه‌یتانه‌كان
داروده‌سته و سه‌ربازه‌كانییه‌تی
- چی بكه‌م؟
ئه‌دی قه‌یسه‌ری گه‌وره‌م؟
- به‌ڵام من له پێناوی تۆدا
خیانه‌ت له قه‌یسه‌ریش ده‌كه‌م
هێشووی برووسك ، كه‌زیی قژت
تریفه‌ی برووسكه‌ی له لێوه‌كانتا هه‌ڵبوو
هه‌موو مۆم و ئه‌ستێره‌ی شه‌و
هه‌موو ڕوناهی خۆر دێنێ.
- ماچم كه!
به‌سه‌ر له‌پی له‌رزۆكی به گۆناوه نووساومدا
ماچم كه!
به ناوی سه‌مه‌رقه‌نده‌وه
ماچم كه!
- خانمه‌كه‌م ماچه‌كانت مه‌رگه
ڕه‌نگی ڤۆدگا، ڕه‌نگی ئاوه.
وه‌لێ شاعیر خانمه‌كه‌م
له ڕووبارێكی ڕه‌واندا له‌دایك نابێ
به‌ڵكو له برووسكه‌یه‌ك
هه‌ڵده‌دێررێ و ده‌مرێ.
قه‌ده‌ری شاعیر ئه‌وه‌یه خانمه‌كه‌م
مه‌دالیای قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
نانی قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
شه‌رابی قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و
به خه‌یاڵی مه‌ستیی
له چۆڕێ برووسك تێده‌ته‌قێنێ
برووسك ده‌یكوژێ و
برووسك زیندووی ده‌كاته‌وه.
خانمه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر ماچه‌كانت گه‌ردوونێك و
شارستانیه‌تێك بنیات بنێن
داخۆ چه‌ند گه‌ردوون
له ژێر لێفه و سه‌رجێیت له دایك ده‌بن؟
ڕۆژگارێ دێ
ماچ تا مردن ڕاو ده‌نرێ
جێوبالنگانی عاشقان
پیاڵه‌ی مه‌ی و
به‌یتی شیعر ڕاو ده‌نرێن
ڕۆژگارێ دێ
سه‌ری پاساریان ده‌بڕرێ و
به شووره شۆڕ ده‌كرێنه‌وه
به‌ڵام ئه‌وه ته‌یمووره
به‌ردێكه له زه‌ویا ڕواوه
خانمه‌كه‌م
به‌رد چه‌ندی ڕه‌گ و ده‌ماری لێ بڕوێن
نابێ به دره‌خت
شه‌و هه‌ر چه‌ندی برسی بێ
ئه‌ستێره و مانگی خۆی ناخوا
چۆله‌كه‌ی سه‌مه‌رقه‌ندیش
به بن نینۆكی ته‌یمووردا
دانه‌وێڵه هه‌ڵناگرن.
چی به ئه‌ژدیهاوه ماوه خانمه‌كه‌م
له چڕنۆكی شكاوی و
پاشماوه‌ی ئه‌فسانان به‌ده‌ر
چی پێ ماوه؟
چ هیلاكه ئه‌و دونیایه‌ی
سیما و ڕووی چۆله‌كه‌ی هه‌یه و
دڵی ئه‌ژدیها ..
( چ هیلاكه... خانمه‌كه…)
* له كۆشیعری - مه‌عین به‌سیسۆ، ( القتلی و المقتلون و السكاری )
بڵاوكردنه‌وه‌ی ( دار العوده ) - بێرووت 1970- ( ل 64 - 70 )
كراوه به كوردی.