ما 9726 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بەهەشتی سەر زەوی و ئاسمان

زۆر جار یۆتۆپیا زەوینییەکان بەوە تاوانبار کراون کە لە فۆڕمدا لە ئایینەکان دەچن. ئەو ئایینانەی وا بەڵێنی بەهەشت دەدەن، ئەگەرچی یۆتۆپیا زەوینییەکان بەڵێنی بەهەشت لە دونیادا دەدەن و، ئایینەکان لەو دونیایەی تردا.

بەم لێکچوونە هەوڵدەدرێ بگوترێ:

ـ چونکە زەوی و ئاسمان دوو دونیای جودان، کەواتە بە پێچەوانەی ئاسمان، بەهەشت لەسەر زەوی چێناکرێ،

ـ بەم لێکچوونە دەیانەوێ منداڵانەبوونی یۆتۆپیا زەوینییەکان پیشان بدەن، ئەوەیکە بە هێنانەگۆڕێ بەهەشتی سەر زەوی، زیاتر لە ئایینەکان نزیک دەکەونەوە هەتا زانست،

ـ لەم رەخنەدا جۆرێک لە ناباوەڕی بە مرۆڤ هەیە، ئەوەیکە مرۆڤ لە بنەڕەتدا بوونەوەرێکی خراپە (لانیکەم نیوەی خراپە) و بۆیە درووستکردنی بەهەشتی سەر زەوی مەحاڵ.

 

دەبێ بڵێین لەم بۆچوونانەدا دیارنیە بۆچی سازکردنی یۆتۆپیا لەگەڵ زانست نایەتەوە؟ داخۆ ئەگەر زانست جێگا بۆ وەها خەونێک چۆڵ بکا ئەمە بەو مانایە نایەت کە:

ـ مرۆڤ هیوا لەدەست دەدا،

ـ ئایینەکان بەردەوام جێیەکی گرینگ لە ژیانی مرۆڤ داگیردەکەن،

ـ رەش بینی هەتا دێت زیاتر و زیاتر دەبێ؟

راستە چێکردنی بەهەشت زەحمەتە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت زانست نەتوانێ کاری لەسەر بکا و بیری لێنەکاتەوە. ئەوانەی وا بە ناوی زانستەوە خۆیان دەدەنە دەست هەبوونی جەهەننەمی سەر رووی زەوی، لە راستیدا مرۆڤایەتی لە زانست جودا دەکەنەوە. زیاتر لەمە دەبنە ئەو مرۆڤانەی وا زۆر بۆیان گرینگ نیە مرۆڤ چی بەسەردا دێت.

سایتی قەلەم

٥ یونی ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫بهشت روی زمین‬‎

گەڕان بۆ بابەت