ما 5341 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

چێژ وەک کلتور

چێژوەرگرتن لە سرووشت، کلتورە. ئەو مرۆڤانەی لە گونددا دەژین و بۆ بژیوی ژیانیان خەریکی کار و ململانێیکی دژوارن لەگەڵ سرووشت، چێژ لە سرووشت نابینن. بۆ ئەوان سرووشت دژێکی رەق و بێ بەزییە کە تەنیا لە رێگای کار و زەحمەتەوە و هەروەها لە رێگای بەختەوە (بۆ وێنە بەختی بارینی بارانێکی چاک) دەستەمۆدەکرێ. لای ئەوان سرووشت هێزێکی یاریدەدەر، بەڵام هاوکات بێ بەزییە کە ئاسان خۆی بە دەستەوە نادات.

بۆیە بۆ ئەو،گەڕان بە ناو سرووشتدا بۆ ئەوەی چێژ لە سرووشت ببینێ، نیە. لای ئەوان سرووشت بەردەوام کانگا و ئامرازێکە بۆ ژیان و دابینکردنی پێداویستییەکان. لەوێ هەمیشە شەڕێک لە نێوان ئەو و سرووشتدا هەیە.

چێژوەرگرتن لە سرووشت کاتێک دێتە ئاراوە کە ژیانی شارنشینی یاخود ئاسوودەیی لە ژیاندا دەست پێدەکا. کاتێک ئەمە روودەدات جوانیەکانی سرووشت لەبەر چاوی مرۆڤدا بەرجەستە دەبنەوە. لە راستیدا دوورکەوتنەوە لە سرووشت (وەک بابەتێکی کار و زەحمەت) دەستپێکی چێژوەرگرتنە لێی.

بۆیە ئەم چێژە، دیاردەیەکی کلتوریە. دەبێ درووست بکرێ. هونەری نیگارکێشانەوە، شیعر، رۆمان و مۆسیقا ئەو کەرەسانەن کە لە بەرهەمهێنانی ئەم کلتورەدا دەوردەگێڕن. هەتا زیاتر تێکەڵ بەم بەشانە بین ئەوا زیاتر چێژ لە جوانییەکانی سرووشت دەبینین.

سایتی قەلەم

١٠ یونی ٢٠١٩

 

Bilderesultat for romantisme

گەڕان بۆ بابەت