ما 4409 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تەنیایی مۆنۆپۆل

جیهانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆتایی بە مۆنۆپۆلی تریبونە فەرمی و باوەکان هێناوە. ئەم کۆتاییە لە هەموو بوارەکاندا دەبینرێ: رۆژنامە، رادیۆ، تەلەفزیۆن، گۆڤار و... ، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە لەم بوارانەدا دامودەزگای گەورە نەبن و پشکی شێریان بەرنەکەوتبێ.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ئیزنە دەدەن هەموو کەسێک خۆی بهاوێتە ناو گۆڕەپانەکەوە، جا چ بە چاک یان بە خراپ. هەرچەند چەمکەکانی خراپ و چاکیش بە هۆی دۆخی تازەوە گۆڕانی بەسەردادێت و ئیتر چاک و خراپی ئەم سەردەمە، هەمان چاک و خراپی سەردەمی مۆنۆپۆلەکان نیە.

یەکێک لە دەرکەوتەکانی وەها دۆخێک زۆربوونی چالاکانی ئەم بوارانەیە. ئیتر کەس چاوەڕێی ئەوە ناکات بەرپرسێک، شیعرەکەی، چیرۆکەکەی یاخود رۆمانەکەی تەئیدبکا. ئەو بۆ خۆی راستەوخۆ دەتوانێ بڕیاری بڵاوکردنەوەی بدات و بیگەیەنێتە دەستی خوێنەر.

لە وەها دۆخێکدا لەگەڵ ئەوەی لێکجیاکردنەوەی بەرهەمەکان بە گوێرەی چلۆنایەتی ئەستەم دەبێ، بەڵام لە هەمان حاڵدا خودی شیعر و چیرۆک و... دەتوانن بەرەبەرە گۆڕانی بنەڕەتیان بەسەردا بێت.

لە سەردەمی مۆنۆپۆلەکان، رەخنەگرەکانیش دەیانزانی رووبکەنە کوێ، بەڵام ئیستا بۆ ئەوانیش زەحمەتە. وەک بڵیی هەموو شتێ تا بێ سنوور کشاوە و بڵاوبووەتەوە.


لەوەها دۆخێکدا ئیتر خوێنەر زۆر جار تەنیا دەخوێنێتەوە، بە هەڵکەوت و بە پیاکەوتن. مۆنۆپۆلەکان لە تەنیایی خۆیاندا ماونەتەوە.

سایتی قەڵەم

١٧ یونی ٢٠١٩

Bilderesultat for alene kunst

گەڕان بۆ بابەت