لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کەرەکە هەمان فێڵی بەکاربردەوە بەو هیوایەی بارە لۆکەکە لەسەر پشتی سووکتر بێت. بەڵام بارەکە یەکجار قورستر بوو و کەرەکە بە زەحمەت گەیاندییە بازاڕ. بەم شێوەیە کەرەکە فێری دەرسێک بوو. ئیتر لەو رۆژە بەدوواوە لە هەمان فێڵ کەڵکی وەرنەگرت و فرۆشیارەکەی خاوەنیشی بەمە خۆشحال بوو.
کەری دەبەنگ
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
خوێفرۆشێک هەموو رۆژێک باری خوێی لە کەرەکەی دەنا و دەیبرد بۆ بازاڕ بۆ فرۆشتن. لەسەر رێگایان دەبا لە چەمێک بپەڕنەوە. رۆژێک کەرەکە سەرەنگەری دا و کەوتە ناو ئاوەکەوە و لەگەڵیشیا بارە خوێیەکە. خوێکە لە ئاوەکەدا تووایەوە و بارەکە یەکجار سووک بوو. کەرەکە بەمە یەکجار خۆشحاڵ بوو.
بەم شێوەیە هەموو رۆژێک کەرەکە ئەم فێڵەی بەکاردەبرد.
خاوەن خوێکە بەم فێڵەی کەرەکەی زانی و بڕیاریدا دەرسێکی بداتێ. بۆیە رۆژێ لە جیاتی خوێ، بارە لۆکەی لێنا.
کەرەکە هەمان فێڵی بەکاربردەوە بەو هیوایەی بارە لۆکەکە لەسەر پشتی سووکتر بێت. بەڵام بارەکە یەکجار قورستر بوو و کەرەکە بە زەحمەت گەیاندییە بازاڕ. بەم شێوەیە کەرەکە فێری دەرسێک بوو. ئیتر لەو رۆژە بەدوواوە لە هەمان فێڵ کەڵکی وەرنەگرت و فرۆشیارەکەی خاوەنیشی بەمە خۆشحال بوو.
وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:
خۆشبەختی هەمیشە ئەو خێرە ناداتەوە کە چاوەڕوانیت