ما 7493 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سرنجڕاکێش و ترسناک!

لەیەکەمین بەرگی رۆمانی 'لەشوێن زەمەنی لەدەستچوودا' یەکێک لە کاراکتێرەکانی ناو رۆمانەکە لە لاپەڕەی ١٦٣دا روو لە 'مادام فرانسواز' دەکا و، دەڵێ: "دیتنی ئەو گەنجانەی کە لە ژیانی خۆیان گوزەراون زۆر سەرنجڕاکێشە، مەگەر وانیە مادام فرانسواز؟"

وە لە جیاتی مادام فرانسواز هەر خوێنەرێک دەستبەجێ دەتوانێ وەڵام بداتەوە کە "بەڕاستی سەرنجڕاکێشە!"

ژیان کورتە و ئەوانەی بە مەیلی خۆیان مل دەدەنە کورتبوونی زیاتری، دەمانحەپەسێنن. بەڵام ئەوەی لەم دێڕەدا وەک دێڕێکی جودا نایبینین هۆکاری ئەو گوزەرانەیە. دەتوانین بڵێن هۆکارەکان وەک شتی کۆنکرێت بۆ ئەم هەڵوێستە جۆراوجۆرن، بەڵام بەگشتی دەبێ شتێک هەبێ کە زیاتر بێت لەخودی ژیان. شتێک کە بەوەوە ژیان مانا پەیدا دەکا و پێمان دەڵێ ئیستاکە بە هۆی ئەوەوەیە دەتوانین بژین.

هەڵبەت زۆر کەس (کە یەکجار زۆرینەن) ناگەنە ئەم حاڵەتە. ئەوانەی ژیان لەگەڵ شتە بایەخدارەکان هەڵدەسەنگێنن هەمیشە کەمینەن. زۆرینە ژیانیان وەک خۆی وەرگرتووە (بەری لەهەر چەشنە بایەخێک) و، تەنیا دەیانەوێ بژین، وەک ئەرکێک کە بە بێ ئیزنی خۆمان پێمان سپێردراوە. بۆ زۆرینەمان ژیان دیاردەیەکی نە پۆزەتیڤ و نە نگەتیڤە، واتە لەبنەڕەتدا بەتاڵ لە هەردووکیان. بۆیە بە بێ هیچ گرفتێکی ئەوتۆ دەتوانین سەرەڕای هەموو دۆخەکان درێژە بە ژیان بدەین.

بەڵام ژیان جاری وایە زیاتر دەبێ لە خودی ژیان و دەمانخاتە بەر تاقیکردنەوەکان. لێرەدایە جاری وایە ملدەدەینە تێپەڕبوون لێی.

دەبێ هاوکات دیان بەوەیشدا بنێین کە لە خۆگوزەرانی گەنجەکان لە ژیان تایبەتمەندییەکی غەمگینیشی تێدایە. لەگەڵ هەموو ئەو رێزەی تیاماندا دروستدەبێ، بەڵام دەیشمانترسێنێ سەبارەت بەوەی ژیان دەکرێ یەکجار کورتتر بێت. بۆیە لای زۆرمان دوواتر ئەم سەرنجڕاکێشبوونە، سەرنجڕاکێش نامێنێتەوە.

هەموو شتێک دەبێ بە گوزار و بۆیە گوزار هەموو ماناکان قووتدەدا.

سایتی قەڵەم

٢٤یونی ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫ زندگی‬‎

 

گەڕان بۆ بابەت