ما 2043 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

فەڕۆخ نێعمەتپوور

گۆران دەڵێ لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایەت نەک هەناسە. هەیاسە لە هەمبانە بۆرینەی هەژاردا بەم شێوەیە هاتووە "کەمبەرەی زێڕ و زیو". سەبارەت بە هاڕەیش لە هەمان سەرچاوەدا هاتووە "نەعرەتە" کە پێدەچێ زیاتر "دەنگی زل و گەورە" دروستتر بێت هەتا نەعرەتە. سەبارەت بە بەکارهێنانی 'هاڕە' دەزانین کە بۆ وێنە دەگوترێ هاڕەی ماشین، هاڕەی بۆمب، هاڕەی دێت (واتا دەبەنگە) و شتی تریش.

 

چۆن خوێندنەوەی دەق

فەڕۆخ نێعمەتپوور

لەم رۆژانەدا گوێم لە گۆرانیی 'باخچەی پاشا' کە شێعری 'گۆران' ی شاعیرە و لە وتنی عومەر دزەییە دەگرت. پێش گوتنی گۆرانییەکە، کەسێک شیعرەکە بە دیکلەمە دەخوێنێتەوە، بە دەنگێکی زوڵال و خۆش دەست پێدەکا تا دەگاتە دێڕێک کە بە هەڵەخوێندنەوەی راتدەچڵەکێنێ. کاکی خوێنەر بەوپەڕی هەست و هەڵچوونی دەروونییەوە دەلێ "لەو ناوە هەر هاڕەی هەناسەی تۆ نایەت!" بێ گومان خوێنەر یان گوێگری ورد دەستبەجێ لە هەڵەکە تێدەگا، گەر تەنانەت شیعرەکەی گۆرانی مەزنیشی نەخوێندبێتەوە. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەم برا بەڕێزە لە کوێ دەقی ئەم شیعرەی دەستکەوتووە؟ کێ بۆی نووسیوەتەوە؟ خۆی یان کەسی تر؟ یاخود دەکرێ چاپخانەیەک ئەم شیعرەی بەم شیوەیە لە چاپدابێت؟ ئەم پرسیارانە و گەلێک پرسیاری تریش.

بەڵام با بچینەوە سەر خودی شیعرەکە.

گۆران دەڵێ لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایەت نەک هەناسە. هەیاسە لە هەمبانە بۆرینەی هەژاردا بەم شێوەیە هاتووە "کەمبەرەی زێڕ و زیو". سەبارەت بە هاڕەیش لە هەمان سەرچاوەدا هاتووە "نەعرەتە" کە پێدەچێ زیاتر "دەنگی زل و گەورە" دروستتر بێت هەتا نەعرەتە. سەبارەت بە بەکارهێنانی 'هاڕە' دەزانین کە بۆ وێنە دەگوترێ هاڕەی ماشین، هاڕەی بۆمب، هاڕەی دێت (واتا دەبەنگە) و شتی تریش.

کاتێک کاکی خوێنەری شیعرەکە دەڵێ هەناسەی دلبەڕ هاڕەی دێت، بە چ واتایەک دێت؟ بۆ وێنە ئەمە بەو مانایە کە یانی دلبەر نەخۆشی ئاسمی هەیە و وەها بە زەحمەت هەناسە دەکێشێ کە هاڕەی دێت! یان دلبەر بە ئەنقەست دەنگی گەورە لە کاتی هەناسە کێشاندا لەخۆی دەردەهاوێ بۆ قۆستنەوەی سەرنجی ئاشق، بەڵام ئیستاکە بە هەر هۆیەک ئەمەی لەبیرچووەتەوە!

کەواتە هاڕەی هەناسەی ئەو نایەت، بە گشتی یانی ئەوە بۆ ئەو نەخۆش نەماوە و چاک بووەتەوە!؟ گلەییەکی ئاشقانە و پڕ لە هەستی مرۆڤانە.

ئەم شێوازە دیکلەمەیە نیشانی دەدات، پێش دیکلەمەکە، شیعرەکە نەخوێنراوەتەوە و بیر لە ماناکانی ناوی نەکراوەتەوە. یان رنگە کاکی خوێنەر چونکە لە رێگای گۆرانییەوە ئەمەی لەوە پێش بیستووە، لای وابووە کە بەڵێ زۆر لەوە پێش تێیگویشتووە و چیدی پیویست ناکا سەر خۆی پێوە بێشێنێ!

بەم شێوەیە شیعری گۆران دەبێ بە قوربانیی خۆدەرخسنێکی ساکارانەی کەسێکی سینگ پێشخەر. بەم شێوەیە مانا لە دژی خۆی هەڵدەگەرێتەوە و، رێک پێچەوانە دەبێتەوە و شیعر خیانەتی پێدەکرێ'.

کەسیش وەڵامدەر نیە،... کەس!

Bilderesultat for ‫تعجب‬‎

گەڕان بۆ بابەت