ما 6480 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

یان سفر یان سەد

رەنگە هیچ ئایدیایەک بە قەدەر ئایدیا ئایینی و ناسیونالیستە تووندڕەوەکان حەزیان بە کاریزما و سازکردنی کاریزما نەبێ. پرسیار دەکرێ ئەوە بێ کە بۆ؟ دیارە ئەم پرسیارە دەتوانرێ وەڵام بدرێتەوە. بۆ وێنە پێویستیان بە کاریزمایە چونکە ئەم بیرانە زیاتر لەسەر ئیمان و باوەڕ راوستاون، تا لێکدانەوە و بیری زانستی.

بەڵام رەنگە یەکێک لەو شتانەی روانگەی کاریزماخوازانەی ئەوان پیشاندەدا، هەڵوێستی تووندڕەوانەیانە بۆ رووخانەوەی هەمان ئەو کاریزمایانەی کاتی خۆی بە دەستی خۆیان سازیان کردوون.

ئەم هەڵوێستە زۆر بە ئاسانی هەڵدەداتە کەڵک وەرگرتن لە وشەگەلی خیانەت، جاشایەتی، بێ ئەخلاقی و هتد. کاریزما پەرەست و کاریزماخوازی دوێنێ زۆر بە ئاسانی دەبێتە کاریزما رووخێنەری ئەمڕۆ. ئیتر هیچ شتێک لەو نێوەدا نامێنێ. کاریزما خوازی کە رەگی لە "خۆبەکەم زانین و ئەویدی بە زۆر زانین" داهەیە، کە هەڵدەگەڕێتەوە دەبێ بە "خۆبەهەموو شتێ زانین و ئەویدی بە هیچ زانین".

هەڵوێست دیارە: سفر و سەد. ئیتر هیچ ژمارەیەکی تر لەو ناوەدا نیە.

ژیان هەمیشە لە لای ئەوان لە چەرمی چۆلەکەدایە!

سایتی قەڵەم

٧ی یونی ٢٠١٩

 

Bilderesultat for ekstremismen kunst

گەڕان بۆ بابەت