ما 556 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دوو روانگەی کۆن

بە گوێرەی رەوایەتێکی کۆنی ئایینی، مرۆڤ بوونەوەرێکە لە نێوان فریشتە و شەیتان. فریشتە وەک لایەنی سپی و بێ خەوش و خاوێن؛ شەیتانیش وەک لایەنی رەش و پیس و پڕ لە ئاکاری خراپ. بەم پێیە مرۆڤ نیوەی لە فریشتەکانە و نیوەی لە شەیتان.

بەڵام لە ژیانی رۆژانەدا دەستەواژەی 'ئینسانبوون' ئەم پێناسەیە تێدەپەڕێنێ و مانای فریشتەبوون وەردەگرێ و بەشی شەیتانیەکەی مرۆڤ فەرامۆشدەکا. کاتێک دەگوترێ ئینسان بە، واتە فریشتە بە و شەیتان مەبە!

وەک دەبینین ئەم خوێندنەوەیە لە خوێندنەوەی ئایینی بۆ ناوەڕۆکی مرۆڤ دووردەکەوێتەوە و، تەواو نەقشی پوزەتیڤ بۆ مرۆڤ قاییل دەبێ.

ئەمە لە کوێوە دێت؟

دەتوانین بڵێین ئەمە بەرپەرچدانەوەی روانگەی ئایینیە و رەچاوکردنی روانگەی دونیاییە بۆ ناوەڕۆکی مرۆڤ. ئەمە لەسەر ئەو روانگەیە راوەستاوە کە ئەوەی مرۆڤ لە جیهانی ئاژەڵ جیادەکاتەوە 'ئەخلاق'ە و بۆیە بە ئینسانبوون بە واتای بەئەخلاقبوون دێت.

بەڵام داخۆ هەر ئەم ئەخلاقە و پێداگری لەسەری نیشانەی ئەوە نیە مرۆڤ، سەرەڕای روانگەی پوزەتیڤی ئێمە لەسەری، خاوەن لایەنی نگەتیڤی بەرچاویشە؟

کەواتە ئایینەکان لەم بوارەدا بەردەوام قسەیان پێیە، ئەگەرچی زۆرجار بۆ بەربەستکردنی لایەنە نگەتیڤەکانی مرۆڤ دەست دەدەنە توندوتیژی. توندوتیژییەک کە لە خودی ماناکانی ئەخلاق و تەنانەت فەلسەفەی ئایینیش هەڵگدەەڕێنەوە.

سایتی قەڵەم

١٣.٠٧.٢٠١٩

Bilderesultat for etikk

گەڕان بۆ بابەت