ما 6120 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ماناکان گرینگترن

دەڵێن ژیان بە گوزەری زەمەن و مەرگەوە مانا پەیدادەکا. بێگومان وایە! گەر تێپەڕین و لەناوچوون نەبێ، ساتەکانی بوون لەمانا بەتاڵدەبنەوە. قووڵایی ژیان بە کۆتاییەکەیەوە گرێدراوە. بەڵام سەیر ئەوەیە هاوکات هەموومان زۆر لەم کۆتاییە کە ناوی مەرگە، دەترسین.

رەنگە یەکێک لە هۆکارەکان ناڕوونی جیهانی دووای ژیان بێت. کەس بە تەواوەتی نازانێ چمان لێدێ. لە سەفەری کوێرکوێرانەیش، با بە زۆرەملیش بێت، دەترسین.

بەڵام گەر مانای ژیان کە بە مەرگەوە بەستراوەتەوە لامان گرینگە، نابێ ئەوەندە مەرگ دیاردەیەکی قورس بێت. گەر هەموو خۆشی و چێژەکانی ژیان بە هۆی جەمسەری دژی ژیان، واتە مەرگەوەیە، دەبێ رێزێکی گەورەیشمان بۆ مەرگ هەبێ، هەرچەند ئەمە بە مانای تەسلیم بوون نیە لە بەرامبەریدا، یاخود بە مانای مەرگپەرستی نایەت.

کەواتە ترس لە مردن، ترسێکی نالۆژیکییە، هەڵبەت لەو ئاستەیدا کاتێک کە دێت وەک خۆی وەرینەگرین. با ترسە نالۆژیکییەکان لەخۆمان تا دەتوانین دووربخەینەوە. ماناکان گرینگترن.

سایتی قەڵەم ٢٠١٩ـ ٠٧ـ ٢١

 Bilderesultat for ‫ترس‬‎

گەڕان بۆ بابەت