راميار حسه‌يني
ئامانجی ئێمە روون کردنەوە و تیشک خستنە سەر کۆمەڵێك شت / بوون کە شاعێر لەم شیعرانەیدا ئاماژەی پێکردووە و بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاون لە شیعرەکانی، چما بە بێ ئەم چەمک و وشانە شیعر نووسین لای ئەم شاعێرە نەکردەیە و بە بێ بوونی ئەم چەمک و زاراوانە ئەستەمە بتوانێ قەڵەم بخاتە سەر کاغەز.
پۆپۆلیزمی شیعر ١
« ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵێک له شیعره‌کانی که‌ریم دافێعی ناسراو به ک.د. ئازاد»[2]
ـ تا هه‌ر ڕاده‌یه‌ک بیروڕای نووسه‌ر له ده‌قه‌که‌یدا شاردراوه‌تر بێت بۆ ئه‌و به‌ر هه‌مه هونه‌ریه به که‌ڵکتره.[1]
پێشەکی:
شیعر چەمکێکه کە مێژوویەکی هەرە کۆنی هەیە و شان بە شانی مرۆڤ و ژیان تا ئەم سەردەمە بەشێك بووە لە دەسکەوتەکانی مرۆڤایەتی و رۆحی مرۆڤ. ئەم وتەزایە لە کۆنەوە تا ئێستاش لەگەڵ بیر و هەست و لەگەڵ رۆحی مرۆڤدا بە جۆرێک پێکهاتووە کە هەم گرینگ بووە و هەم کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر مرۆڤ و مرۆڤایەتی داناوە.
لە چاخەکانی کۆنەوە هەتا ئێستا شیعر بریتی بووە لە شێوازی دەربڕینی هەست و هزر و لۆژیکێک کە بە زمانێکی کێشدار و جیاواز لە زمانی قسە کردنی ئاسایی دەرکەوتووە و لە رێگەی خولقاندنی وێنەگەلێکی جۆراجۆر لە سروشت و ژیانی مرۆڤ و عەشق و... دەسکاری ژیانی مرۆڤی کردووە.
واتە شیعر هونەرێك بووە کە هەر نەتەوەیەک بۆ نیشاندانی شوناس و مێژوو و ئەزموونی ژیان کردنی جیاواز لە مرۆڤ و نەتەوەکانیتری دونیا لە شیعر، وەک ژانڕێکی ئەدەبی و شێوازێکی هونەری کەڵکی لێوەرگیراوە. شیعر لەم ژیانە چەن هەزار ساڵەی خۆیدا لە یەک فۆڕم و شێوازێکی تایبەتدا نەماوەتەوە و ئاساییشە کە نەمێنێتەوە، چونکوو هەر ئەو جۆرە باسمان کرد بە هۆی شێوه ئەزموونی جیاوازی ژیان کردن، شێوە پەروەردەبوونێکی جیاواز و هەروەها مێژوو و جوگرافیایەکی جیاواز و هتد... لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دونیادا مرۆڤەکان شیعریان بە ئاقارێکی تایبەت بە نەتەوەی خۆیاندا بردووە.
ئامانجی ئێمە لە نووسینی ئەم وتارە ئەوە نییە کە رووداوێکی گەورە بەڕێوە بێت یان رووی دابێت، یان یەکێک هاتبێت و بە هەوڵێکی بێ‌وچان و لە ئەنجامی گەڕانێکی قووڵی مێژوویی‌دا جەمسەرێکی لە شیعری کوردی دەرخستبێت و بووبێتە کەڵکەڵەی زەینیی و سابجێکتیوی ئێمە، نا، لەم مودێلە لە شیعر و لەم شێوازە لە نووسین لە کۆمەڵگای هەنووکەیی ئێمەدا زۆرن، هەر بۆیە نووسینی ئێمەش هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بۆچوون و هەڵوێستی خۆم لەسەر ئەم شێوازە لە نووسین روون بکەمەوە. ئەم وتارەش بە شێوەیەکی پاڵەکی دەتوانێ نووسینێك بێت لەسەر شیعری شاعێرانێك کەم بە ستایلە ئەنووسن.
ئامانجی ئێمە روون کردنەوە و تیشک خستنە سەر کۆمەڵێك شت / بوون کە شاعێر لەم شیعرانەیدا ئاماژەی پێکردووە و بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاون لە شیعرەکانی، چما بە بێ ئەم چەمک و وشانە شیعر نووسین لای ئەم شاعێرە نەکردەیە و بە بێ بوونی ئەم چەمک و زاراوانە ئەستەمە بتوانێ قەڵەم بخاتە سەر کاغەز.
پێش هەموو شتێک ئەبێ ئاماژە بەو خاڵە بنچینەییە بکەین، که مەرج نییە حزوور و ئامادە بوونی کۆمەڵێک چەمکی وەک: ئازادی، بڕنەوی رەقەم حەڤدە، شاخ، قەندیل و... راستەوخۆ دەلالەت لە شیعرێکی سیاسی بکەن، یان بە مانایەکی دیکە بوونی ئەم وشە و دەستەواژانە ئامرازەکانی دابینکردنی بنچینە مەعریفییەکانی شیعرێکی سیاسی بن.
بەم پێیە شیعرە هەنووکەییەکانی ئەم شاعێرە لەسەر ئەرزی واقێعدا ناژین واتە لەباری ناوەڕۆکەوە ئەم شیعرانە هەم نا مێژووین و هەم بەرهەست بوونیشیان لە ژێر پرسیاردایە، واتە هەموو دێتێرمینانتێک کە بەرهەست بوون یان هەستی(extant) دهەبەخشێ بەشیعر لە ناو ئەم شیعرانەدا نییە بە پێی ئەم کۆمەڵە ئاماژەی کە پێشتر باس کرا بە پێویستی دەزانین کە هەندێک تیشک بخەینە سەر لۆژێکی دیالێکتیکی نێوان سووژە و ئۆبژە – دەرهەست بوون و بەرهەست بوون – بە نیسبەت لەگەڵ مێژوو و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و پەیوەندی چڕاوپڕی ئەم گۆڕانکاریانە بە پانتای فەرهەنگ بە گشتی و ئەدەبیات بە تایبەتی. وەک نمونە دەتوانین بۆ روون کردنەوە ی باسەکە کەڵک لەم نموونەی خوارەوە بگرین:
کوورسییەک لە بەر چاو بگرن کە تایبەتمەندییەکانی بریتین لە چوارپایە و رەنگی رەش و سەخت بوون[2]...
ئەگەر ئێمە ئەو تایبەتمەندیانەی وا بەرهەست بوون ئەبەخشێ بە کورسییەکە لێی بگرینەوە ئەم کورسییە خاڵی ئەبێتەوە لە چەمکی کورسی و لەسەر ئەرزی واقێعدا نامێنێ و تەنیا چەمکێکی گشتی و دەرهەستی لە کورسی بوون تێدا دەمێنێتەوە کە ئەم بوونەش وەک نەبوون وایە واتە ئەم جۆرە (بوون)ە کە خاڵی بۆتەوە لە تایبەتمەندییە کۆنکرێتەکانی بوونی خۆی وەک نەبوون دەردەکەوێ و تەنیا گشتێکی دەرهەست و ئابێستراکتی (Abstract) لە بوون تێدا دەمێنێتەوە.
کورسییەک بۆیە کورسییە کە چوار پایەی ببێت و سەخت بێت و رەنگی ببێت کە بۆ دانیشتن بۆ کەسێکە بیهەوێ دا‌نیشێت بە کاری بێنێت و بۆ کەڵک وەرگرتن لەو کورسییە ئەبێ لەسەر ئەرزی واقعێدا تەعەیوونات و دێتێرمیناتەکانی تێدا ئامادە بێت، بەڵام کە لێمان گرتەوە ئەم (بوون)ه بەرانبەرە لەگەڵ (نەبوون)، ئەمەش بەو مانا نییە کە (بوون) و (نەبوون)ی کورسییەک بۆ کەسێک کە بیهەوێ دابنشێت وەکوو یەک وا بێت، نا، ئەمە بەو مانایە کە بەرهەست بوونی شتەکانە، کە مانا ئەداتەوە بە بوونیان.
ئەم شیعرانەش کە تایبەتمەندییە به‌رهه‌سته‌کانی لێ گیراوەتەوە تەنیا مانایەکی گشتی و ئابێستراکتی لە شیعر بوون هەیە کە هەر ئەو جۆرەیش پێشتر وتمان وەک نەبوون وایە، لەبەر ئەوەی خاڵی و بەتاڵە لە هەر جۆرە دێتێرمینات و بەرهەست بوونێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و میژوویی، هەنووکەی واقێعی ژیانی ئاسایی کوردستان.
ئەم بە ئۆبژە کردنەوەی راستییەکان و دەرهەست بوونی شیعرەکان هۆکارەکەی ئەوەیە کە تایبەتمەندییە بەرهەستەکانی شیعر بوونی ( ناوەڕۆکی مێژوویی، ژیان، مێژوو وەک پاڵنەرێکی رووداو ساز ) لێی گیراوەتەوە. هۆکاری لاواز بوون و واقێعی نەبوونی ئەم شیعرانە ئەگەڕێتەوە سەر نەزانینی چۆن پەیوەندی گرتنی شاعێر لەگەڵ ئەم کۆمەڵە چەمک و وشانە کە لە شیعرەکاندا هاتووە. واتە رووبەڕوو بوونەوەی راستەوخۆ و بێ مێدیۆم لەگەڵ چەمکەکاندا بێ شاردنەوەیان لە نێو ناوەڕۆکی دێڕەکاندا. نیما گوتەنی: شاخ ئەگەر تەم و مژ گرتبێتی جوانتر و پرسیار هەڵگرتریشە. ئه‌م گوته‌ی نیما ده‌توانێت له په‌یوه‌ندی به شیعر و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ شیعردا بۆ زۆر شاعێر واتایه‌کی گه‌وره بێت.
لێرە بەملاوە پێویستە بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەست و کۆنکرێتی ئەم شیعرانە کەڵک لە شیعرەکان، خۆیان وەربگرین.
....ئازادی وێنه‌ی بارانه_!
«ئازادی خۆی
ناوی خوایه!
بۆیه ئه‌وه‌ی
دژی ئازادی ده‌وێستێ
بێ بڕوایه!...»
«عه‌شق ؛
لستنه‌وه‌ی هه‌نگوینه
له سه‌ر لێوی تیژی خه‌نجه‌ر!
ئازادیش ؛
خۆی كایه‌ی مه‌رگه،
به خوێن ، به سه‌ر!»
بێده‌سه‌ڵاتی
«ڕۆژی وایه
هه‌ر به ئه‌نقه‌ست
چاویلکه‌که‌م
له ماڵه‌وه به‌جێ دێڵم !
تا هه‌ر نه‌بێ
ئه‌و ڕۆژه‌یان
شاد و ئازاد لێڵ ببینم
ڕووخساری په‌یکه‌ری جه‌للاد !»
وانه
«دوژمن،
نه‌فره‌تی فێر کردم!
ڕۆژگار، خه‌م و
نیشتمانم خۆشی و شادی!
تۆ،
ئه‌وینت پێ به‌خشیم و
سروشت سه‌ربه‌ستی و ئازادی!»
ئازادی وەک چەمکێک بووەتە توخمی پێکهێنەری ئەم شیعرانە، بەڵام لە هیچ کوێی ئەم شیعرانەدا پەیوەندییەکی ناوەنجیداری سووژە لەگەڵ تێکست و ماتریاله‌که‌ی و هێنانەوەی ئازادی‌دا نییە و لەم پەیوەندییە راستەوخۆیەدا بە هۆی نەبوونی ووشیاری و ناوەنجییەک، سووژە تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە و بە دووپات کردنەوەی زیاد لە ڕادەی ئازادی خەسارێکی جوانیناسانە و ناوەڕۆکیشی لە شیعرەکانی داوە. ئەم چەمکە(واته چه‌مکی ئازادی) کۆمەڵێک پێناسەی جۆراوجۆری لە زانستە سیاسییەکان و فەلسەفەی سیاسی و هه‌روه‌ها لە سۆسیۆلۆژیشدا لە خۆ گرتووە و هەڵە مێژووییەکەش ئەمەیە کە سووژە نەیتوانیوە هیچ پێناسەیەکی لۆژیکی و عه‌قڵانی کە توانیبێتی لە تانوپۆی شیعرەکاندا هاوتەک ببێت و ببێتە بزوێنەری مێژوویی و رۆحی بەردەنگەکان و مرۆڤی ناو کۆمەڵگای کوردستان لە چه‌مکی ئازادی، بکات. قەیرانی فیکری سووژە لەباری هاوبەستی ناوه‌کی توخمەکانی ناو شیعرەکانی ئه‌و کاته‌ی دەردەکەوێ کە هیچ بە شێوەیەکی لاواز و بێ "تێز" و نازانستیانە باس لە چەمکی ئازادی دەکات، لە زۆر شوێنی شیعرەکاندا بە شێوەیەکی پارادۆکسیکاڵێش چەمکی ئازادی دەخاتە کایەوه بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ کۆمەڵگادا. بۆ وێنە: (له شیعری وانه)دا جارێک ئازادی لە سروشتدا ئەبینێ و لە هەمان شیعریشدا دەیهەوێ ئازاد و شاد بێت لە بینینی روخساری جەللاد واتە لێڵ بینین و دیتنی ته‌م و مژ لای سووژە ئازادییە و لە شیعرێکی تریشدا، ئەم چەمکە وەکوو باران رۆمانتیکە و... بەڵام هەر ئەو جۆرە کە بینیمان نەیتوانیوە پێناسەیەک و خوێندنەوەیەکی تایبەت و تازە بە بەردەنگ بدا و وه‌ک هه‌میشه هاوبەستییەکی مەفهوومی و مانایش به‌دی ناکرێت و نابیندرێت.
کەسایەتی ناو شیعرەکانیش جێگەی سەرنجە، کە لە مابەینی دۆخی تراژیک و کۆمیکدا وه‌یلانن و له‌وێدا ماونەتەوه.
تاران
«تاران پێته‌ختی سته‌م بوو
لام دزێو بوو
جێگای جه‌رده‌و دز و خێو بوو؛
٭٭
بهڵاملهو ڕۆژه‌وه كه تۆ
پێت خسته ناو زانكۆی تاران
تاران ئیتر،
بوو به بووکی هه‌موو شاران!»
لە لایەکەوە تراژێدی شاعێر لە شاخ و لە چەک و لە قەندیلدا بەرچاو دەکەوێ بەڵام دۆخە کۆمیکەکە ئەوەیە کە هەموو هەوڵەکانی شاعێر بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ و هەموو ڕق و کینەکانی لە زوڵم و ستەم و نابەرابەرییەکانی کۆمەڵگا لە پێناو ئەو خۆشەویستەدا قوربانی ده‌کات کە لە زانستگای تاراندایە و لە ناکاو تاران بۆ شاعێر لە پێگەی چەقێکی سانتراڵ و ستەمکارەوە ئەگۆڕدرێت بۆ گوڵی هەموو شاران، تەنیا لەبەر خانمێک ئەم ستەمە مێژووییە کە سووژە هانای بۆ دەبات، دەبێت بە درووشم و سەنگەری پاشەکشێکردن بە ستەمکار. ئەوەی لێرەدا بۆ نووسەری ئەم دێرانە گرینگە جووت کردن و یەک خستنی پەیوەندی نێوان کۆماری مەهاباد و ئەو ستەمە مێژووییە و رەنجی کاڵێیە لەگەڵ زانستگای تاران و قوربانی کردنی سەرجەم ئەم خاڵە مێژووییانە لە پێناو ئەو ئازیزەدا کە وای کردووە شاعێر دەس لەم ناوەڕۆکە مێژووییە و جەوهەریانە هەڵگرێت و رێکاوڕێک و دەقاودەق لە هەمووی ئەم ناواخنه مێژوویانه بۆ ئەو ئازیزەی زانستگای تاران بدۆڕێنێ!!!!
لێرەدا پێویستە پرسیارێک ئاراستەی نەک شاعێر به‌ڵکو خۆمان بکەین کە ئایا لە رووی عەقڵانییەوە ئەم قوربانی کردنە، لانی که‌م بۆ شاعێر خۆی، وا دەکات ژیان بە ژیان بشێ؟!
ئەم پاڕادۆکسە بەر چاوەی کە لە ناوەڕۆکی ئەم شیعرانەدا رووی داوه نە هەڵەی چاپییە و نە بە هەڵکەوتیش نووسراون، لام وایه هۆی، ئەمە ئەگەڕێتەوە سەر نەبوونی بیرێکی یەک لا و بێسووبات بوونی شوناسی ئەو کەسایەتییە یان باشتر بڵێین نەبوونی پێناسەیەکی درووست و تایبەت لە کوردبوون و ئازادی و عەشق لای شاعێر. نەبوونی خۆ ووشیاری بەرانبەر بە کێشە جەوهەری و بنەماییەکانی کۆمەڵگا و نەناسینی شوناسی تاکە کەسی سووژە خۆی، لێرەدا به‌دی ده‌کرێت. کەوابوو سووژە ناتوانێ بە شێوەیکی سیستماتیک و بە وردییەوە بیر لە ناوەڕۆک بکاتەوە و بە کەمتەرخەمییەوە دەنووسێ و لە هەر شیعرێکدا جۆرە کەسایەتییەکی هەیە نەک بە توندی جیاوازن لەگەڵ کەسایەتی هاوشێوەی هەمان کەسایەتی لە شیعرێکی دیکەیدا،به‌ڵکو لە پاڕادۆکسیشدان.
باوه‌ڕ
«زاگرۆسم دی،
دۆش دامابوو!
ئارارات،
پشتی چه‌ما بوو!
قه‌ندیل،
به‌رزایی نه‌مابوو!
کاتێ دوێنێ لای به‌یانی
نه‌وه‌ی شه‌هیدێکم بینی
زمانی کوردی نه‌ده‌زانی!»
بۆ وێنه له شیعری (رێگا)دا قه‌ڵه‌مێکی کورت هه‌ڵده‌بژێرێ له جیاتی بڕنه‌وێک بۆشه‌ڕ، به‌ڵام له شیعری (ئاوات)دا ده‌یخاته گیرفانی و ده‌چێته‌وه بۆ کوێستان و له شیعری(باوه‌ڕ) یشدا تراژێدیای نه زانینی زمانی دایکی نه‌وه‌یێکی شه‌هید ده‌هێنێته به‌رچاو که شاعێر پێی وایه تراژێدیاکه له‌وه‌دایه نه‌وه‌ی شه‌هیدێک زمانی کوردی نازانێ، به‌ڵام ئایا به پێی ئهوپارادۆکسهی که پێشترباسمان کرد(واته پارادۆکسی زانستگای تاران له شیعری تاران‌دا)شاعێر ده‌توانێ ببێته مامۆستایێکی باش بۆ ئه‌وه‌ی وانه و ده‌رسی کوردی فێری منداڵی ئه‌م شه‌هیدانه بکات؟
لێره‌وه ده‌توانین به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین که سووژه وه‌ک شاعێر، نه مامۆستایێکی چاکه بۆ قوتابییه‌کانی و نه قوتابیێکی چاکیشه بۆ کۆماری مه‌هاباد!
له ته‌واوی ئه‌و شیعرانه‌دا که ئاماژه‌مان پێ کرد بارودۆخ هه‌مان بارودۆخی شیعره‌کانی تره‌و هیچ شوێنێک و هیچ کێشه‌ییکی کانتێکست/کۆمه‌ڵگا نه‌گۆڕاوه.
ئاوات
«گه‌ر ده‌متوانی،
میلی کات ژمیری زه‌مان،
وه‌گه‌ڕێنم به‌ره‌و دوا!
له سه‌رده‌می
«کۆماره‌که‌ی مه‌هاباد»دا ڕام ده‌گرت و
نه‌شم ده‌هێشت جووڵه بکا!»
به‌ڵام تێکسته‌که به‌رده‌وام له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه ده‌گۆردرێ، ئه‌م گۆڕانانه‌ش که هۆکاره‌کانیمان پێشترباس کرد ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی ئه‌ندێشه و فیکری به‌رده‌نگ، که چێژ وه‌ر نه‌گرێت له‌م شیعرانه. ئه‌م چێژ وه‌ر نه‌گرتنه به‌تایبه‌ت لای خوێنه‌ره حرفهییهکان زیاتر ده‌بێته‌وه. خوێنه‌ر که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژی وشیعری سه ردهمیش ده‌خوێنێته‌وه که ده‌گات به‌م نووسراوانه له باریده‌روونی و ناوه‌رۆکییه‌وه تووشی پاڕادۆکس ده‌بێت به‌م شێوه‌که: به‌رده‌نگ له باری سیاسی و مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌وه کۆمه‌ڵگای خۆی ده‌یخوێنێته‌وه و ده‌یناسێت، به لێک دانه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا‌و به ڕوانگه‌یه‌کی تازه‌شه‌وه دێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کانی سه‌رده‌م چ وه‌ک شیعر‌و چ وه‌ک ڕۆمان، ڕاسته ئه‌م شیعرانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نووسراون به‌ڵام شیعری ئێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه نین ئه‌م شێوازه شیعریانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناژین چونکوو سووژه خۆی له باری فیکری و مێژووییه‌وه لاواز‌و که‌م خوێن و نه‌زۆکه و به‌رده‌وام له ناو جیهانی راسته‌قینه و کۆمه‌ڵگای هه‌نووکه‌ییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خۆی گرێ بداته‌وه به سه‌رده‌مێکی زێڕینه‌وه (golden edge) به بێ ئه‌وه‌ی توانیبێتی به‌ها و ئه‌رزشه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه(کۆماری مه‌هاباد)له جیهانی ئه‌مڕۆدا بگونجێنێت، ناته‌با بوون و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی سووژه له‌م شیعرانه‌دا هه‌مان ئه‌و به‌هاو ئه‌رزشه ده‌سکاری نه‌کراوانه و نه‌گۆڕانه‌ی ئه‌و کاتن، هه‌ر له‌به‌رئه‌م هۆکاره‌شه که شاعێر ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه ده‌کات وئه‌وه‌نده له‌م ژیانه و واقێعی کۆمه‌ڵگا هه‌نووکه‌ییه‌ی خۆی، دڵ پڕ و بێتاقه‌ته که ده‌یه‌وێت زه‌مان بوه‌ستێنێت و بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆمار. (هه‌ڵبه‌ت له‌دێڕه‌کانی خواره‌وه دا ده‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه)
تاکتیک
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ،
توانام نه‌بوو چه‌ک هه‌ڵگرم
ملی داگیرکه‌رم باده‌م
قه‌ڵا و کۆشکی بڕوخێنم ،
دانامێنم !
من ئه‌و ڕۆژه‌ش ،
یا به لۆکه سه‌ری ده‌بڕم
یا به هه‌نگوین
ده‌ی خنکێنم!
له شیعری (تاکتیک)دا شاعێر باس له مۆدێلێکی مه‌نسووخ وله بیر کراو ده‌کا که له‌باری ئه‌زمونیشه‌وه ئه‌م شێوه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ (ئه‌وی تر)دا له ده‌ییه‌ی 60و70دا تاقی کرایه‌وه و گه‌یشته کووچه و کۆڵانه داخراو و بنبه‌سته‌کانی مێژوو.
نه‌ک ته‌نیا له‌م شیعره‌دا به‌ڵکوو له زۆر شوێنی شیعره‌کانی تریشدا به شێوه‌یه‌کی ئیرتجاعی وکۆنه‌په‌ره‌ستانه له گه‌ڵ کێشه‌کاندا ڕووبه‌روو ده‌بێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی که حه‌ز ده‌کا له1946دا زه‌مان/کات قه‌تیس بمێنێته‌وه (شیعری ئاوات) و ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌ویه که زه‌ینی شاعێر له باری خوێندنه‌وه‌ی مێژووییه‌وه په‌روه‌رده نه‌بوه،که وا بوو شیعره‌کانیش له جیات ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی تازه به ده‌سته‌وه بده‌ن ته‌نیا خاوه‌ن هه‌ڵوێست و دژ کرده‌وه‌یه‌کی ئیرتجاعی و کۆنه په‌ره‌ستانه‌ی سواو و موستههلێکن.
کۆمار له1946دا له بۆشاییه‌کی ژێئۆپۆلیتیکی و له‌نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران‌دا له ناوچه‌ی موکریان درووست بوو که ئه‌ویش دژ کرده‌وه‌یه‌کی کاتی بوو به‌و بارودۆخه‌ی ئه‌و کات و ساته، هه‌ر بۆیه دوای رۆشتن وچۆڵ کردنی هێزه‌کانی سۆڤییه‌ت و گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران له که‌لی سه‌را تا سابڵا‌غ ته‌مه‌نی کۆماریش کۆتای دێت. ئه‌مجار پرسیارێک دێته ئاراوه، ئایا ئه‌گه‌ر ئازادیه‌ک یان ده‌سه‌ڵاتێک ببێ له ئێستادا چه‌نده له شێوه‌ی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆمار‌و له شێوه ده‌سه‌ڵات داری کۆمار ده‌چێ؟ یان ده‌قا و ده‌ق ئه‌و سیستمه بۆ ئێستا ده‌گوازرێته‌وه؟
بێگومان جیاوازی زۆر زۆره و فۆڕمی ده‌سه‌ڵاتداریش ده‌گۆڕدرێ، چوونکو هاوکات کۆمه‌ڵگاش له بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گۆڕاوه و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیش له گه‌ڵ شێوه پێوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه و به خوله‌کانی دیکه به‌راوه‌رد ناکرێت و ئه‌م حه‌زو هه‌ڵوێسته سانتی مانتاڵ و ئێحساسیه که له شیعره‌که‌دا ده‌بیندرێ زۆرتر هه‌وڵێکی پۆپۆلیستی و نامێژووییه که له پشتی ئه‌م حه‌زه‌دا خۆی حه‌شار داوه، ئێمه دیوارێکی فیکری رۆحی و ویژدانی نابینین و ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری نامێژوویی بوون‌و له خشته چوونی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که له‌و شیعره‌دا خوڵقاوه چوونکوو هیچ خواستێکی جه‌ماوه‌ری له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوونی نیه بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌ستانه‌ی که سووژه ئه‌یهه‌وێ له ناو کۆمه‌ڵگای ئێستادا له ئاستی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بینوێنێته‌وه.
له‌م نموونه شیعره‌دا به هۆی نه‌بوونی فیکر‌و پڕۆژه‌یه‌کی سیستماتیک و بێ هیچ ئامرازێک سووژه ئاواتێکی مێژوویی به شێوه‌یه‌کی نامێژوویی ده‌خوازێ و سه‌رچاوی ئه‌م ئاواته‌ش ئه‌مه‌یه که سووژه به هۆی نه‌بوونی توانا یان خواستێک بۆ کار کردن و نه‌بوونی قسه‌یێک و ئه‌ندێشه‌یه‌ک بۆ ئاراسته کردن به کۆمه‌ڵگا حه‌ز به ڕاگرتنی زه‌مان ده‌کات و خۆی له سه‌رده‌مێکی زێڕین دا ده‌بینێته‌وه و داواکاریه‌کی سه‌رتاسه‌ریش له ئێمه(به‌رده‌نگه‌کان) ده‌کات شان به شانی خۆی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌م پێیه نامێژوویی بوون و ڕوانین بۆ مێژوو-لێره‌دا مه‌به‌ستمان له مێژوو ره‌وتی پێ گه‌یشتنی کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و لیبره‌یشن(libration) یان ئازادی- وه‌ک ئۆبژه کارێک ده‌کا که ئێمه دیسان له شیعره‌کانی تردا هه‌ڵه‌ی گه‌وره بدۆزینه‌وه بۆ وێنه ده‌توانم ئاماژه به شیعری(کاڵێ)بکه‌م.
له‌شیعری به‌ره‌نگاری یان ئه‌ده‌بیاتی به‌ره‌نگاری و ریئالیستیدا شاعێر به‌ره‌نگاری بابه‌تێک ده‌بێته‌وه که به شێوه‌یه‌کی سابژکتیڤ، سووژه‌یێک درووس ده‌کا که تا دوایی هاتنی ده‌قه‌که سووژه ده‌مێنێته‌وه و بابه‌ته‌که‌ش که به‌ره‌نگاری بوه‌ته‌وه ده‌دۆڕێ، بۆ وێنه ده‌توانم ئاماژه بکه‌م به شیعری(گۆمه‌شین[3])، لێره‌دا شاعێر که‌سایه‌تیه‌کی سابژهکتیڤ ئه‌خوڵقێنێ که به‌رنگاری بابه‌تێک بوه‌ته‌وه که کاره‌ساتێکی خوڵقاندوه به‌ڵام شاعێر له‌وێدا دوو کار ده‌کات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که شاعێر تووشی هه‌ڵه نه‌بێ، دوو کاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه؛ یه‌که‌م: سووژه تا دوایی هاتنی ده‌قه‌که سووژه ئه‌مێنێته‌وه. دووهه‌میش ئه‌وه‌یه که تراژێدیایێک که خوڵقاوه دیسان ناخوڵقێ واته ئه‌و شاعێره تووشی هه‌ڵه‌ی به تراژێدیا نیشان دانه‌وه‌ی تراژێدی و به ئؤبژه کردنه‌وه‌ی سووژه نه‌بووه.
کاڵێ
کاڵێ ،
به‌ینێکه هیچ ناڵێ !
جاران سه‌راپا زوبان بوو
جاران سه‌راپا گوێ بوو !
که زوبان بوو هه‌ر هاوار بوو
که گوێ بوو،
پڕ له ترپه‌ی دڵی شار بوو !
زوبانیان بڕی
گوێیان که‌ڕ کرد
وه‌ک سه‌نگی مت
له گۆشه‌یه‌ک هه‌ڵیان په‌سارد !
له جێی زوبانی بڕاوی
سه‌دان زوبانی لێ ڕوا !
له جێی گوێچکه‌ی که‌ڕ کراوی
سه‌دان گوێچکه‌ی پێوه لکا !
به‌ڵام سه‌یره !
زوبانی ئێستای بێده‌نگن
گوێچکه‌ی ئێستای کپ و وڕن !
تۆپی له ژێر پێ ده‌رده‌که‌ن
ڕۆژی سه‌د جار
مردنی خۆی نیشان ده‌ده‌ن
وه‌ک سه‌نگی مت مته‌ق ناکا !
کاڵێ، په‌ری شیعری منه
کاڵێ ، ڕووحی شیعری منه
کاڵێ کاڵێ کاڵێ
کاڵێ به‌ینێکه هیج ناڵێ !
به‌ڵام له شیعری (کاڵێ)دا ئێمه له‌گه‌ڵ شێوهپهیوهندییهکی هه‌ڵه له‌گه‌ڵ سووژه واته که‌سایه‌تی کاڵێ رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، لیره‌دا نووسه‌ر بکه‌ری خۆی واته سووژه ده‌کاته‌وه به بابه‌ت وعهقیم و ئه‌خته کردنی سووژه به جوانی دیاره که ته‌واوی وه‌زنی شیعره‌که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی کاڵێ که په‌ری و رۆحی شیعره‌کانی شاعێریشه به‌ڵام ئه‌و هیچ ناڵێ و ئه‌م تراژێدییه که خۆی رووی داوه دیسان شاعێر به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه به تراژێدیا نیشانی ده‌داته‌وه. هەر ئەو جۆرەی کە هێگل دەڵێ: مێژوو یان دۆخی مێژوویی دوو جار ڕوو دەدات جارێکیان بەشێوەیەکی تراژیک، جاری دووهەمیشیان بەشێوەیەکی کۆمیک. کە دەتوانین ئەم ڕستەیەی هێگل لەپێوەندی لەگەڵ شیعری [کاڵێ]وە بەم شێوە دایڕێژینەوە: کاڵێ کۆمێدیای سەردەمی کۆمێدیایە نەک تراژێدیای سەردەمی تراژێدیا!!
ئەگەر ناوەڕۆکی شیعری کاڵێ و تیپۆلۆژیی کاڵێ بۆ هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکی ئەم شیعرەی کاڵێ و ڕەنگدانەوەی مانایی و کۆمەڵایەتی لای شاعێر بکەین، دەتوانین بەپێی هەمان ناوەڕۆک بڵێین ئایا کاڵێ لەبەر چ هۆکارێک بێدەنگە و هیچ ناڵێ؟ بەپێی ڕەوایەتی شاعێر کاڵێ پێشتر توانیویەتی بدوێ بە چەندان زمان و بە چەندان گوێ ببیستێ، بەڵام کاڵێ بەینێکە هیچ ناڵێ، پاشان کاڵێ لە جەستەیەکی چالاک و تیپیکاڵەوە دەگۆڕدرێت بۆ جەستەیەکی بێزمان و بێگوێ و لای شاعێریش لە کەسایەتییەکی خۆشەویستەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەسایەتییەکی سیمبولیک و هێمایین کە شاعێر بەنیازە بیکاتە خۆشەویستی کۆمەڵگایش. بەڵام لە ڕووی فۆڕماڵەوە کێشەکە لەوەدایە دیسان کاڵێ وەک هێمایەکی تراژیکی بەردەم ستەم و سەرکوتی ڕاستەقینە دەیکاتە مەتریالێکی کۆمیک و هه‌روه‌ها ڕەنجەکانی کاڵێش بەو دەردە دەبات کە کۆماری مەهاباد، کوێستان، بڕنەوی ڕه‌قه‌م حه‌ڤده و قەڵەمی بەدەردی زانستگەی تاران‌دا برد.
لە دەرەنجام و سەرجەمی بابەتەکەماندا دەتوانین بڵێین ئەم شیعرانە، لەباری زمانەوە لە شیعرییەت دوورن و هاوکات بوونه‌ته کۆمه‌ڵێک دروشمی که‌م خۆێن و لاواز و سه‌خیف.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا که تێیدا ده‌ژین، ئه‌م جوره شیعرانه نه‌ک وه‌ک لاوازییه‌ک چاوی لێناکرێت به‌ڵکوو به‌رزیشی ده‌نرخێنن و به جورێک له جوره‌کان ئه‌م مۆدێله له شیعر له ژینگه‌ی ئه‌ده‌بی کوردستاندا بۆته فه‌زیله‌ت و ... .
سه‌رچاوه‌کان:
1- مقالاتی ده‌رباره‌ی ادبیات و هنر- انتشارات نگاه.
2- فه‌لسه‌فه‌ی هگل- و.ت.ستیس- جلد اول ،علمی فرهنگی.
3- پژوهشی در رئالیسم اورپایی- جورج لوکاچ،علمی فرهنگی.
4- نقد تکوینی- لوسین گلدمن، علمی فرهنگی.
[1]. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سپاسی به‌رنامه‌ی دیمانه بکه‌م بۆ ئەو دەرفەتەی بە منیاندا و هەروەها سپاسی ڕفێقی خۆشه‌ویستم، هاوڕێ یووسفی بکەم که یارمه‌تیی دام و هانیدام بۆ نووسینی ئه‌م وتاره.
[2].له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعرانه‌دا هه‌ندێک تێبینی و ڕه‌خنه‌ی تریش جیگه‌ی باسن به‌ڵام له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه به باشم نه‌زانی که ئاماژه‌یان پێبکه‌م و ویستم هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که پێشتر خوێندرابوەوە بڵاوی بکه‌مه‌وه.
[3] .شیعری ئه‌حمه‌د بازگر