لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
من لە رەگەزی شەوم
تۆ لەرەگەزی بەیان
بەیەک دەگەین
لە رەشایی سێبەرەکانمان
لە کاتی هاوئامێزیی دوو وەرز و
کۆتایی
قوڵپی هەینییەکان.
هاوئامێزی
محسن افشارنادری
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
من و تۆ
بەیەک دەگەین
لە کاتی
نێوان خەوی کاتژمێر و
هەناسەیەک کە
قووتدانەوەی نیە
من لە رەگەزی شەوم
تۆ لەرەگەزی بەیان
بەیەک دەگەین
لە رەشایی سێبەرەکانمان
لە کاتی هاوئامێزیی دوو وەرز و
کۆتایی
قوڵپی هەینییەکان
لە رۆژی لەدایکبوونی رۆحمان
کاتێک کە بۆن بە خەومەوە دەکەی و
من
هەناسەت ماچدەکەم