ما 7911 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

هەبوونی تۆ

خەونێکی خۆش بوو کە لەیاد دەرناچێ

چیرۆکی هەموو رۆژەکان

سەرسووڕماو لە تێگەیشتن و

لە رۆژژمێر

کە لە گوزەری زەمەندا ونبوو

 

ئەستێرەناس

 

مەحبوبە کیوان نیا

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

چۆم هەستا

بوو بە لافاو

دوو قاچ لەناو قوڕاو

لەنێوان بوون و نەبووندا

تا ئەژنۆ... یەخسیر

دەستێک کە خومار بوو و

هەوای ئەو چاوانەیش هەمیشە هەورین

هەبوونی تۆ

خەونێکی خۆش بوو کە لەیاد دەرناچێ

چیرۆکی هەموو رۆژەکان

سەرسووڕماو لە تێگەیشتن و

لە رۆژژمێر

کە لە گوزەری زەمەندا ونبوو

رۆژانی سفر زەڕبی هیچ کران و

جێی بێ خەو

بوو بە جلوبەرگی پڕ لە پینەی شەو

منی ئەستێرەناسی تەنیای زەویش

لە چاوەروانی ئەستێرەی سوەیل

لەناو دونیادا دەست و پێ لێدەدەم

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت