ما 4525 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

کاتێک دەمانەوێ دڵەراوکێی ئاسایی و دڵەڕاوکێی ئازاراوی لێک جیابکەینەوە، دەبێ سەرنجی ئەو دۆخەی بدەین وا کەسەکە تیایا وێنای پێچەوانەی لەسەر واقع و هەروەها واقعی دەروونی خۆی هەیە. دڵەراوکێی بەهێز وەک نیشانە کاتێک دەتوانێ دڵەڕاوکێی ئازاراوی بێت ئەگەر لە دۆخێکدا خۆی دەربخا کەسێکی ئاسایی خاوەن دڵەڕاوکێ نەبێت. بەڵام ئەمە بە تەنیایی پێوانەیەکی جێی متمانە نیە.

 

 

١٠ـ دڵەڕاوکێی وجوودی

لە تیۆری فەلسەفیی دڵەڕاوکێدا بینیوومانە کە دڵەڕاوکێ وەک هەست یاخود حاڵ و هەوای مانایەکی بنەڕەتییانەی وجوودی وەسفکراوە.، دیارە بە شێوەیەکی ئەرێنی. دڵەڕاوکێ بەیانی جۆرێک لە خودناسییە، لە دڵەڕاوکێدا ئێمە بەتووش ئازادیی وجوودیی خۆمانەوە دەبین، لە دڵەڕاوکێدا رووبەڕووی جیهان بەو شێوەیەی هەیە دەبینەوە، واتە وەک جیهانی واقع. هەر لەو کاتەدا بینیوومانە چلۆن ستراتیژی ژیانی ئێمە بەدەوری ئیگۆی خۆماندا چێدەبێ کە ئەمیش دەتوانێ بەرەو دڵەڕاوکێیەک بڕوات کە دەربڕی ناسین نیە. ئەگەرچی دڵەڕاوکێ، لەوێدا ئیگۆ لە بەر هەڕەشەدایە، دەربڕی جۆرێک لە روونکردنەوەی ستراتیژی ژیانێکی هەڵەیە، هاوکات دەبێ بە دەربڕی خودی ئەم ستراتیژە و ئەو گێژ و وڕیەی ئەم ستراتیژە دروستیدەکا.

لەبەرئەوەی ئاراستەی ژیانمان بەدەروی ئیگۆدا چێدەبێ، بەو شێوەیەی وەسفان کرد، ئەمە بەو مانایە کاتێک ئیگۆ لێکهەڵدەوشێ ئێمە لە ئاراستەکەی خۆماندا لە پێوەندی لەگەڵ واقع تووش سەرلێشێوان دەبین. ئەمە دەبێتە هۆی دەرکی خەیاڵیی ئێمە لە واقع projeksjon و، وێنایەکی خەیاڵی لە کەسایەتی خۆمانintrojeksjon، هەروەها تێکەڵکردنی خۆبەخۆییانەی دەرەوە و دەروون، وەک چۆن 'ب' لە نموونەکەی سەرەوەدا لە کاتی دیتنی خانووەکاندا بەتووشییەوە دەبوو. جا گرینگە ئاگاداری ئەمانە بین: یەکەم، ئەوە دڵەڕاوکێ نیە دەبێتە هۆکاری ئەمە، بەڵکو ئەوە تێکچوونی ئاراستەیە دەبێتە هۆکاری دڵەڕاوکێ. دووەم، ئەوە بە تەنیا هێزی دڵەڕاوکێ نیە کە نائاساییە، بەڵکو دڵەڕاوکێی بەهێزە لەم جۆرە دۆخە شێواوانەدا خۆی دەردەخا. زۆرکەس لە فۆڕمی سەرەگێژە هەست بە دڵەڕاوکێیەکی یەکجار بەهێز دەکەن کاتێک لەسەر بەرزاییەکی نە زۆر بڵیند رادەوستن، بە بێ ئەوەی ئەمە دڵەڕاوکێیەکی ئازاراوی بێت. ئەو شتەی دەبێتە هۆکاری ئەوەی دڵەڕاوکێ نەخۆشیانە بێت دۆخی نەخۆشیانەیە. دڵەڕاوکێ نیشانەیە نەک هۆکار.

 کاتێک دەمانەوێ دڵەراوکێی ئاسایی و دڵەڕاوکێی ئازاراوی لێک جیابکەینەوە، دەبێ سەرنجی ئەو دۆخەی بدەین وا کەسەکە تیایا وێنای پێچەوانەی لەسەر واقع و هەروەها واقعی دەروونی خۆی هەیە. دڵەراوکێی بەهێز وەک نیشانە کاتێک دەتوانێ دڵەڕاوکێی ئازاراوی بێت ئەگەر لە دۆخێکدا خۆی دەربخا کەسێکی ئاسایی خاوەن دڵەڕاوکێ نەبێت. بەڵام ئەمە بە تەنیایی پێوانەیەکی جێی متمانە نیە. دەزانین کە هەندێ کەس بەتایبەتی هەستیارن، یان روانینێکی تایبەتیان هەیە، یاخود بەشێوازی تایبەتی خۆیان لەگەڵ دۆخێک رووبەڕوودەبنەوە کە تیایاندا دڵەڕاوکێ دەبزوێنێ. پێوانەی دڵەراوکێی ئازاراوی وێنا پێچەوانەکان و ئاراستە شێواوەکانە.

بە گوێرەی تیۆری فەلسەفی ئێمە چلۆن دەتوانین رووبەڕووی دڵەڕاوکێی وجوودی بینەوە؟ پێش لەهەر شتێکدا ئێمە دەبێ فێری ئەوە بین بایەخ بۆ دڵەڕاوکێ وەک دیاردەیەکی پوزەتیڤ لە ژیاندا دابنێین. ئێمە دەتوانین فێری ئەو کردارانە بین کە لە دۆخی دڵەراوکێ دوورمان دەخەنەوە. لەزۆر شوێندا ئێمە دەتوانین دڵەڕاوکێ هەڵبژێرین بۆ ئەوەی خۆمان ئازادکەین لەو کردانەی وا گوشاردەخەنە سەرمان.

جا دەتوانین هەنگاوێک بەرەوپێش بڕۆین. ئەگەر دڵەڕاوکێ وەک بێنەوبەرەی نێوان حەز و ترس لێکبدەینەوە، ئەوجا مرۆڤ دەتوانێ باشتر زانیاری پەیدا بکا لەسەر ئەوەی حەز چیە و ترس چیە. ئەو دنەدەرە چییە وا دەبێتە هۆی ترسی ئێمە لە دۆخێکدا و، ئەوە چییە لە روودانی دەترسین؟ وەها لێکدانەوەیەک دەتوانێ ئێمە بەرەو ئیگۆیەکی کراوەتر و جێدارتر ببات کە هاوکات شوێنی زیاتر بە حەزەکانمان دەبەخشێ. هەڵبەت نەک بەو مانایەی مەجبوور بین لە هەر دۆخێکدا شوێنیان بکەوین، نا، بەلکو بەو مانایە کە لە بایەخیان تێبگەین. حەز دەربڕی هێزی ژیان و هێزی خوڵقاندنە، بۆیە دەبێ گرینگی پێبدەین.

هێشتا دەتوانین هەنگاوێکی تر بەرەوپێش بڕۆین. ئەوەیکە داخۆ دەتوانین دڵەڕاوکێ بگۆڕین بە شتی تر یان نا. ئەگەر دڵەڕاوکێ بریتییە لە حەزی خۆپێچەرەوە، ئایا دەرفەتی ئەوە هەیە حەز لەم خۆپێچاندنەوەیە دەربازبێ و ببێ بە حەزێکی تەواو؟ ئێمە دەتوانین نموونەیەک لە خلیسکێنی هەوایی بێنینەوە. ئەوانەی ئەم خلیسکێنە دەکەن بەتووش سەرەگێژەو ترسەوە دەبن و لێرەوە بەتووش دڵەڕاوکێ. دەگوترێ باشترین شێواز بۆ ئەم خلیسکێنە ئەوەیە قۆلەکانت رابکێشی و توند بقیژێنی. ئەمە دەبێتە هۆی رەها کردنی هەناسە. ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دڵەڕاوکێ لەگەڵ راگرتنی هەناسەدایە و ئێمە بەم کارەمان خۆمان لە دڵەڕاوکێ قوتاردەکەین. بەم شێوەیە زۆر کەس هەست بەوە دەکەن هەستی دڵەڕاوکێ دەگۆڕدرێ بۆ هەستی شادی. جا بڵێی هەر دۆخێکی دڵەڕاوکێ دۆخێکی شادیی تایبەت نەبێ؟

لێرەدا دیسان دەرفەتی زۆر بۆ بەدوواداچوون و لێکۆڵینەوە هەیە.

Bilderesultat for angst hardt

گەڕان بۆ بابەت