و. نەژاز عەزیز سورمێ
هەناسەت
بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین
چایەكی گەرمە
تۆ دەڕۆی
جوانیشت
لەسەر پەیژە دانیشتووە.
لە شیعری نوێی ئەفغانییەوە
ئەلیاسی عەلەوی
و : نهژاد عزیز سورمێ
(1)ـ بە پێڵاوی لۆكەوە
بە پێڵاوی لۆكە و
باڵتۆی سەوزەوە
لەسەر پەیژەكە دانیشتووی
بێ پێڵووبزاوتێك
لە گۆنات ڕاماوە.
هەناسەت
بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین
چایەكی گەرمە
تۆ دەڕۆی
جوانیشت
لەسەر پەیژە دانیشتووە .
(2)ـ لە دەساڵیدا كۆتاییم پێ هات
برسیم،
وەك قورئانێك
هەزار ساڵە
دەلاقە دەبوغزێنێ
تینووم و
(عەباس) یش
هەموو ئاوەكەی
بۆخۆی دەویست!
پێستی سكم
بە ئێسقانی پشتمەوە نووساوە.
سیمای براشم
لە هی من وێرانتر
من تێكشكاوم
وێنەی (كابول)ی دایكم و
(بوزا)ی باوكم
تەماشای هەنییەم كە!
من وەك ئەو سپییەتی و ڕەشاییە
لە بەردامە كۆتاییم پێ بێ
* ئهلیاسی عهلهوی شاعیری ئهفغانی ساڵی 1981 لهدایك بووه ، یهكهمین كۆشیعری ( من گورگێكم خهون دهبینم) له تاران بڵاوكردووهتهوه ، ئێستا له ئوستورالیا دهژی .
بۆ شیعری یهكهم بڕوانه ماڵپهڕی ( جدار الصوت ) ڕۆژی 11-12-2015 و شیعری دووهم له ڕۆژنامهی (العالم)ی عێراقی ژمارهی ڕۆژی 22-12-2015 كراوه به كوردی .