ما 1062 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گۆڕان

هەموو ئەوانەی سەردەمانێک بە نووسین یان بە سیاسەتەوە دەستیان پێکردووە، لایان وابووە کە خەریکی کارێکی مەزنن. هەموو خەونە سیاسییەکان و ئەو لاپەڕانەی بۆ وێنە بە شیعر و چیرۆک و بابەتی تر رەشیان کردوونەتەوە لایان خاوەن مانایەکی یەکجار گەورەبوونە و پێیان وابووە ئەوەندەی نەماوە کە ئەم خەون و دێڕانە کارێک بکەن کە جیهان تەواو بەبارێکی تردابخەن.

تا زەمەن تێدەپەڕێ. ئەوا بەرەبەرە ئەو تێگەیشتنە دێت کە رەنگە ئەو خەون و نووسینانە گەورە و جوان بووبن، بەڵام تەنیا پێش لە هەر شتێک بۆ کەسەکە خۆی و لە راستیدا پێش ئەوەی دونیا بگۆڕن، خودی کەسەکەیان گۆڕیوە.

گەیشتن بەم پنتە سەرەتا وەک راستییەکی تاڵ خۆی دەنوێنێ. ئەوەیکە مرۆڤێک لە رێگای خەون و دێڕەکانییەوە لە راستیدا پێش لە هەر شتێک لەسەر خۆی کاردەکا و نەک زیاتر.

هەڵبەت ناتوانین نکۆڵی لە کاریگەری لەسەر دەورووبەر بکەین. بەهەرحاڵ کەسانێک هەن سەرنجیان رادەکێشرێ. بەڵام ئەمە هەتا خەونی گۆڕان مەودایەکی درێژی هەیە.

دیارە بۆ سیاسییەکان چەمکی 'گۆڕان' زیاتر خۆبەدەستەوە دەدات تا بۆ نووسەری دیڕە شیعرییەکان و دەقە چیرۆکییەکان. هەرچەند گۆڕانی سیاسیش هەمیشە دەست نادات.

بەڵام گۆڕان لە خۆیشمانەوە بە جۆرێک بەمانای گۆڕان لەدەرەوەی خۆمانە. ئەوەی نیگای بۆ جیهان دەگۆڕدرێ، بە جۆرێک لە ئاستی خۆیشییەوە جیهانی گۆڕیوە.

سایتی قەڵەم

٢٦ ئۆگۆستی ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫تغییر‬‎

گەڕان بۆ بابەت