لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
بەڵام گوێزەکانی ئەم درەختە
هێشتا بۆنی قژەکانی تۆ دەدەن...
خۆزگە
لەچکە جێماوەکەتم
لە باخچەکەدا
نەدەناشت...!
خۆزگە
مسعود احمدی
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
دووابیرەوەریی ماچەکانت
ساڵانێکە
لە بیرەوەریی لێوەکانمدا
سڕیوەتەوە
بەڵام گوێزەکانی ئەم درەختە
هێشتا بۆنی قژەکانی تۆ دەدەن...
خۆزگە
لەچکە جێماوەکەتم
لە باخچەکەدا
نەدەناشت...!
ش... ە... ڕ...
پێنووس و تێنووس دەدەن
بە منداڵانی شەڕ
ـ :تەنیا کێوە و دەشت بکێشنەوە...
کتوپڕ
دەشت
پڕدەبێ لە پیاوە تووڕەکان
کە شێتانە
بەرەو کێوەکان
تەقەدەکەن...!