لە فارسیەوە: بەناز ئەحمەدی
کاتێک ئاسمانێکم نیە
مانگ دەخەمە سەر تاق و
ئەستێرەکان
دەخەمە گیرفانمەوە
ئارام تێدەپەڕی
منوچهر پورزرین
لە فارسیەوە: بەناز ئەحمەدی
ئارام تێدەپەڕی
من نوقمی خەونەکانم
دەبم و
تۆ ئارام تێدەپەڕی
ئاسمانێکم نیە
کاتێک ئاسمانێکم نیە
مانگ دەخەمە سەر تاق و
ئەستێرەکان
دەخەمە گیرفانمەوە
پاسی شەو
پاسەکە گەیشتە وێستگەی شەو
مانگی سوارکرد!
فرمێسکەکانی
فرمێسکەکانیم
پاک کردەوە
بزەیەکم لەسەر لێوەکانی
کیشا!