ما 4472 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم

 ئەگەر باوەڕمان بەوە هەبێ کە رۆمان بەشێوەی سەرەکی فۆڕمی ژیانی رۆژانەیە و، ژنان بەگشتی وەک پیاوان خاوەن هەمان دەرفەت نەبوون بۆ خوێندن و سەفەر، وەک وۆڵف لە 'ژووری جودا'دا دەنووسێ رۆمان "تەنیا راهێنانێکی ئەدەبییە ژن لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە دەبێتە خاوەنی، راهێنانێک بۆ رووانین لە کەسایەتییەکان و ئەنالیزەکردنی هەستەکان. هەستیاریی ژن بە درێژایی سەدان ساڵ لە ژووری دانیشتنی رۆژانەوە راهێنانی پێکراوە."٢٨

 

فۆڕمی ژنانە؟

قارەمانی رۆمان بۆ لوکاچ پیاوە. پێنج جاری تەواو ئەو ئەمە رادەگەیەنێ کە رۆمان فۆڕمی پێگەیشتووی پیاوانەیە! بەڵام شتێک کە لە مێژووی رۆمانی مودێڕندا سەیرە ئەوەیە ژنیش وەک نووسەر دێنە ناو ئەم ئەدەبەوە.

بۆچی ئەو ژنانەی لە سەدەی نۆزدەدا هاتنە ناو ئەم بوارەوە و ئەو رۆمانانەی نووسیان بەردەوام دەخوێندرێنەوە؟ بەتایبەت من بیر لە نەریتی رۆمانی ئینگلیزی دەکەمەوە بەناوگەلێکی وەک 'جەین ئۆستێن'،  سێ خوشکەکانی 'برۆنتە'، 'جۆرج ئیلیۆت' و هەروەها نووسەرە فەڕەنسییەکانی وەک 'مادام دی ستایل و 'جۆرج ساند'. روونکردنەوەیەک دەتوانێ ئەمە بێت کە بەشێوەی نەریتی، شیعر لەلایەن ئەو ژنە شاعیرانەوە دەگوترا وا لە خوێندەواریی نەریتیانە بەهرەمەندبوون، ئەو ژنانەی وا لەم رێگایەوە خۆیان لە جیهانی شیعر نزیک دەخستەوە (ئەگەرچی ئەم ژنانە خاوەن خوێندنی فەرمی نەبوون و، زۆرجاریش لەم خوێندنە بێبەری دەکران)؛ بەڵام رۆمان وەک بینیمان وەک ژانرێکی نوێ و لەگەشەدا سەیری دەکرا کە لە فۆرمە لەوەپێش دیاریکراوەکان ئازادبوو. نووسینی رۆمان پێویستی بەوە نەبوو کەسەکە لە رێگای خوێندنەوە خاوەن مودێلی دیاریکراوی ستاتیکی بێت. هەروەها لە نووسینی رۆمان وەک هەموو کارەکانی تری ناو ماڵ وەک چالاکییەکی بێ ئازار و بەکەڵک سەیردەکرا. کاری نووسەری، وەک پیشەی مامۆستایەتی قوتابخانە و مامۆستایەتی ناو ماڵ، یەکێک لەو دەگمەن کارانە بوو کە بۆ ژنانی سەر بە چینی مامناوەندی کراوە بوو. جگە لەمە دەکرا رۆمان بەدەنگی بەرز لەماڵەوە بخوێندرێتەوە دیارە ئەگەر نەبایەتە هۆی لادانی سیاسی و ئەخلاقی. ئەوەیکە ژنانی رۆماننووس بەزەحمەت بە جیددی وەردەگیران یاخود لەوە دەترسان ژنانەیەتیان بکەوێتە مەترسییەوە بەشێکی تری مێژووی رۆمانە کە دوواتر لەلایەن لێکۆڵەرە فمینسیتەکانەوە ئەنالیزەکراوە.

رۆمان وەک ژانرەکانی تر خاوەنی نۆڕم و داوای لەوەپێش دیاریکراو نەبوو، بۆیە دەیتوانی هەم بۆ ئەقڵ و هەم بۆ هەست، هەروەها بۆ دەنگ و بۆ شێوازگەلی جۆراوجۆر بواربڕەخسێنێ. بەکورتی دەتوانین بڵێین رۆمان فۆرمێک بوو لەگۆڕاندا. وەک ڤیرجینیان وۆڵف لە 'ژوورێکی جودا'دا (١٩٢٩) دەنووسێ: "کاتێک ئەو (لێرەدا مەبەست ژنە ـ وەرگێڕی کوردی) دەستی بە نووسینی رۆمان کرد، هەموو فۆرمە ئەدەبییەکانی تر وشک و رەق هەڵگەڕابوون. تەنیا رۆمان ئەوەندە گەنج بوو کە لە دەستەکانی ئەودا دەچەمایەوە، رەنگە ئەمە تەنیا هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئەو دەستیکرد بە نووسینی رۆمان." ٢٥

 'کامیلا کۆلێت' شانازی ئەوەی پێ بڕاوە کە یەکەمین رۆمانی گرینگی نۆروێژی نووسیوە. پێش ئەوەی کۆلێت رۆمانی 'کچەکانی ئامتماندێنس' (٥٥ ـ ١٨٥٤) بداتەدەرەوە، نووسەری ژنی تر هەبوون رۆمانیان دەنووسی، بەڵام رۆمانەکەی ئەو یەکەم رۆمانی ئەو سەردەمەیە وا بەردەوام هەنووکەیش چاپدەکرێتەوە، دەخوێندرێتەوە و وەک خاڵی دەستپێکی نەریتی رۆمان سەیری دەکرێ، ئەو نەریتەی ساڵەکانی دوواتر هەتا دێت بەهێزتر دەبێ. ئەم ژنە نووسەرە لە رۆمان وەک فۆڕمی نوێی سەردەم دەڕوانێ، هەروەها وەک فۆڕمی ژنان، ئەگەرچی ئەو بۆخۆی زیاتر وتارنووس بوو و تەنیا ئەم رۆمانەی نووسی، دیارە ئەگەر لە کتێبی 'لە شەوە درێژەکاندا' (١٨٦٢) کە نووسینێکی یادەوەرییانەیە وەک رۆمان نەڕوانین (هەڵبەت نە کۆلێت خۆی و نە خوێنەرەکانی ئەم کارەیان نەکرد.) سەردەمێک کە بە وتەی کۆلێت داوای دژواری تر لە ژنان لەچاو ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان و ئەو ناوی لێدەنێ تەگەری راوەستاوی ناو سووڕی جیهان، دێنێتە گۆڕێ؛ سەردەمێک وا فۆڕمی تری بەیان دەخوازێ. رۆمان هەم بۆ نووسەر و هەم بۆ خوێنەر دەرفەتی نوێ دەخوڵقێنێ. کۆلێت دەنووسێ: "ئەوە ژیانە بە دەوری ئێمەدا دەسووڕێتەوە، ئەوە مێژووە ـ ئەوە ئەدەبە، لەناویشیدا بێگومان رۆمانە. بەڵێ رۆمان؛ کە هەنووکە سەری هەڵداوە، ئەم سەردەمە کاتێک ژنان رۆمان دەخوێننەوە، نەک بۆ خەونێکی نائومێدانە، بەڵکو بۆ ئەوەی وشیار بنەوە، بۆ بێداربوون و وریابوونەوە."٢٦ ئەمە ئەو تایبەتمەندییە بنەڕەتیانەن کە لە رۆمانی ریالیستی سەدەی نۆزدەدا دێن و بە ترۆپکی خۆیان دەگەن، ئەو تایبەتمەندییانەی کۆلێت بە وشەگەڵی ژیان، مێژوو، ئەدەب و وریایی وەسفیان دەکا.

وەک جۆرج بارندێس دەڵێ رۆمان وەک ئاماژەیەک بە ژیان، کێشەکانی ژیان دەخاتە بەر باسەوە، بەڵام لێرەدا وەک داوایەکی ژنانە فۆرمولە دەکرێ: ژنان دەبێ لە رێگای رۆمانەوە بخوێننەوە و فێربن، بێداربنەوە و وشیار. ئێمە دیسان بیری ئەوە دەخرێینەوە کە لە سەردەمی کامێلا کۆڵیت دا رۆمان چەندە رۆڵی نوێ و گرینگی گێڕا و چیها دەرفەتی تری رەخساند. بە گوێرەی کۆلێت رۆمان وەک فۆڕم و وەک ژانر ئەمینترین سەرچاوەی زانیارییە لە سەر دۆخی ژنان لە کۆمەڵگادا، هەروەها لەو بوارانەیەدا وا ژنان شوێنیان نیە. رۆمان جوانکاریی ژیان نیە، بەڵکوو نواندنەوەیەتی؛ وەک ئاماژەی پێدەدا: "رۆمان نواندنەوەی دۆخە ناخۆشەکانی ژنانە لە ژیاندا."٢٧ کۆلێت بە هەمان رادەی ژنانی نووسەر سەرقاڵی پیاوانی نووسەریشە کاتێک بەیارمەتی رۆمان باس لە دۆخی ژنان دەکا، بەڵام ئەمە سەیر نیە ئەم نووسەرە 'کۆلێت' وەک نموونەیەک (رەنگە وەک یەکەمین کەسیش) دەهێنێتەوە کە پەردە لەسەر دووڕوویی و فێڵبازیی کۆمەڵگا هەڵدەداتەوە: جۆرج ساند (ناوی خوازراوی  ئاورورە دودەڤانت) بەتایبەت لە رۆمانی یەکەمی بە ناوی 'ئیندیانا' (١٨٣١).

 ئەگەر باوەڕمان بەوە هەبێ کە رۆمان بەشێوەی سەرەکی فۆڕمی ژیانی رۆژانەیە و، ژنان بەگشتی وەک پیاوان خاوەن هەمان دەرفەت نەبوون بۆ خوێندن و سەفەر، وەک وۆڵف لە 'ژووری جودا'دا دەنووسێ رۆمان "تەنیا راهێنانێکی ئەدەبییە ژن لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە دەبێتە خاوەنی، راهێنانێک بۆ رووانین لە کەسایەتییەکان و ئەنالیزەکردنی هەستەکان. هەستیاریی ژن بە درێژایی سەدان ساڵ لە ژووری دانیشتنی رۆژانەوە راهێنانی پێکراوە."٢٨ ئێمە دەزانین 'جەین ئۆستێن' هەموو رۆمانەکانی خۆی لە ژووری دانیشتن دا نووسیوە، وە جگە لە کەسە هەرە نزیکەکانی بنەماڵەکەی خۆی کەسی تر نەیدەزانی ئەو خەریکی نووسین بوو کاتێک بە رەشنووسەکانییەوە شاراوە لە ناو کتێبێکدا یاخود داپۆشراو بە کاغەز دادەنیشت. ئێمە هەروەها ئەوە دەزانین خوشکەکانی برۆنتە لە 'یورکشەیر' بەدرێژایی ژیانی کورتی خۆیان بە دابڕاوی ژیان، جگە لە ساڵی فەرماندار 'شارلۆتە' لە 'بێلگیا' کە رۆمانی Villetteی (١٨٥٣) 'لێکەوتەوە. هەروەها هەم 'ستاێل' و هەم 'ساند' یەکجار زۆر خوێندرانەوە و شاری بوون، وە ژووری دانیشتنی جۆرج ئیلیۆت (ناوی خوازراوی 'ماری ئان ئێڤانس') هی هاوسەرەکەی بوو کە لەگەڵیا دەژیا. ژنانی نووسەر بەواتایەکی تر لەچاو ئیستاکە جیاوازبوون، هەم لەبواری ئەزمووندا و هەم لە بواری کەسایەتیدا. ئەمە رۆمانەکانی ئەوانیشی دەگرتەوە.

Bilderesultat for ‫جورج الیوت‬‎

گەڕان بۆ بابەت