ما 6016 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جەللاد

جەللاد لە سەردەمی کۆندا بە کەسێک دەگوترا کە کاری بریتی بوو لە ئەشکەنجەدانی زیندانی و پەڕاندنی کەلەسەری لە کاتی ئیعدامکردنیدا، دیارە تەنانەت لە بەر چاوی خەڵکی لە نومایشێکی گشتیش دا. ئەو کەسە دەکرا کەسی جودابیر نەبێ و بەڵکو کەسێکی دز و جەردە و مرۆڤکوژیش بێت. بەڵام لەسەردەمی نوێ ئەم مانایە کەمێک دەگۆڕدرێ. لەسەردەمی نوێدا جەللاد زیاتر بریتییە لە ئەشکەنجەدەر و بکوژی کەسی سیاسی و جودابیر.

بۆیە هەنووکە کاتێک ناوی جەللاد دەبیستین، بیری سەرکوت و دیکتاتۆرییەت و نەبوونی ئازادی و خودابیری دەکەوینەوە. جەلادەکان بازووی فیزیکی و راستەوخۆی سەرکوتن.

رەنگە قێزەونترینی جەلادەکان ئەوانەن وا بەشوێن شۆڕشەکانەوە دێن، ئەو شۆڕشانەی وا لەدژی جەللاد رادەپەڕن، بەڵام سەرلەنوێ ئەم چەمکە بەرهەم دێننەوە. ئەو جەللادانەی ئەمجارە بەناوی ئازادییەوە ئەشکەنجەدەدەن و دەکوژن.

کەواتە یەکێک لەسەرەکیترین پێوانەکانی هەبوونی ئازادیی راستەقینە، نەمانی جەللادە. سیستمێکی سیاسیی بەری لەم دیاردەیە دەتوانێ سیستمێکی ئازاد بێت.

بگرە ترسناکترینی جەللادەکان ئەوانەن وا بە بیروباوەڕەوە ئەشکەنجەدەدەن و دەکوژن، نەک تەنیا بەهۆی پارە و دابینکردنی ژیانیانەوە.

بۆیە جەللاد ئەو چەمکەیە زۆر رێ نیشاندەرە. بوون یا نەبوونی بریتییە لە جیاوازیی تەواوی نێوان دوو سیستم.

سایی قەڵەم

٥ سێپتامبری ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫جلاد‬‎

گەڕان بۆ بابەت