سەباح رەنجدەر
به‌شه‌رمه‌وه پرسیم دكتۆر چی ئه‌م سه‌باح ڕه‌نجده‌ره‌ت خوێندووه‌ته‌وه، به‌م ئاست و شێوه‌یه ئاماژه‌ت پێدا. گوتی: هیچ، تا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه هه‌ر ناویشیم نه‌بیستبوو، به‌ڵام نموونه‌كانی له‌نامه‌كه‌دا هاتوون، نموونه‌ی به‌رز و ناوازه‌ن، نه‌رمن له‌خۆده‌ربڕین. منیش بێده‌نگییم لێ‌كرد و خۆم ئاشكرانه‌كرد.
یه‌كه‌م دیدار: دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
5/12/2009 له هۆڵی شه‌هید تاهیر به‌كر - زانكۆی كۆیه، فا‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده. تاوتووێی نامه‌ی دكتۆرای قوتابی حوسێن غازی كاكئه‌مین بوو، به‌ناونیشانی: (ڕه‌وتی نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی له باشووری كوردستان - له ساڵانی: (1980 - 1991)دا، یه‌كێك بووم له ئاماده‌بووان.
لێژنه‌ی تاوتووێی نامه‌كه بریتیبوون له:
1- دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ: سه‌رۆكی لێژنه
2- دكتۆر عه‌زیز گه‌ردی: سه‌رپه‌رشتیار
3- دكتۆر عادل گه‌رمیانی: ئه‌ندام
4- دكتۆر سه‌ردار گه‌ردی: ئه‌ندام
5- دكتۆر فوئاد حوسێن: ئه‌ندام
6- دكتۆر نه‌وزاد وه‌قاس: ئه‌ندام
له‌نامه‌كه‌دا له‌و شاعیرانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه كرابوو، له هه‌موویان زیاتر به‌رهه‌می من به نموونه ده‌هاته‌وه و دووباره‌ده‌بووه‌وه، ده‌بووه ماكی نوێبه‌خشیی.
دوا كه‌س دكتۆر عزه‌دین بیروڕاكانی له‌باره‌ی نامه‌كه ده‌ربڕی، گوتی: زۆر دڵم به نووسینی ئه‌م نامه‌یه خۆشه و زانیاری زیادكردم، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست زانیارییه‌كی باشم له‌باره‌ی شاعیرانی نه‌وه‌ی نوێی هه‌ولێر نه‌بوو، به‌تایبه‌تی گرووپی: (پێشڕه‌و)، كه قوتابیم مه‌حموود زامدار ناوه‌ناوه پێی ده‌گوتم پشتگیرییت له گرووپی: (ڕوانگه) كرد و سه‌ركه‌وتووی و سه‌ركه‌وتن.
ئه‌م گرووپه به یارمه‌تی خه‌یاڵی چالاكیان له گرووپی: (ڕوانگه) زیاتر به‌رهه‌می ئێستێتیكییان به‌رهه‌مهێناوه و به‌خشیویانه. منیش گوێم لێی ڕانه‌ده‌گرت، كارێكی باشم نه‌كردووه.
له‌درێژه‌ی بۆچوونه‌كانی گوتی: سه‌باح ڕه‌نجده‌ر (گۆران)ی ئێستای شیعری كوردییه. به‌گوێلێبوونی ئه‌م بۆچوونه هه‌م ترسێك دایخستم و هه‌م له‌رزه‌یه‌كی ڕووناك له جه‌سته‌م گه‌ڕا و هه‌موو هه‌سته‌كانم پلیان دا. شاگه‌شكه‌بووم، حه‌په‌سام، تاسبردمییه‌وه، چاوم بووه دوو كۆتری خۆشباڵی ئاسمانێكی خودایی، هێنده‌ی نه‌مابوو له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا پڕبه‌ده‌م هاواربكه‌م من سه‌باح ڕه‌نجده‌رم.
دوای ته‌واوبوونی تاوتووێیه‌كه، پله‌ی (نایاب) به نامه‌كه به‌خشرا.
له (كانیوه‌تمان) مێوانه‌كان به‌پڕی مێوانداریی كران.
له‌گه‌ڵ دكتۆر عزه‌دین كه‌وتینه سه‌ر یه‌ك مێز، به‌شه‌رمه‌وه پرسیم دكتۆر چی ئه‌م سه‌باح ڕه‌نجده‌ره‌ت خوێندووه‌ته‌وه، به‌م ئاست و شێوه‌یه ئاماژه‌ت پێدا. گوتی: هیچ، تا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه هه‌ر ناویشیم نه‌بیستبوو، به‌ڵام نموونه‌كانی له‌نامه‌كه‌دا هاتوون، نموونه‌ی به‌رز و ناوازه‌ن، نه‌رمن له‌خۆده‌ربڕین. منیش بێده‌نگییم لێ‌كرد و خۆم ئاشكرانه‌كرد.
ئه‌م بۆچوونه ڕه‌خنه‌گرانه و لۆژیكانه نه‌بوو، (گۆتره) و (خۆڕایی) بوو.
چێژێكی ڕوون و ڕه‌وان و خواستێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌رم بۆ بنیادنانی له‌سه‌ره‌خۆی شیعر هه‌یه، له‌كاتی نووسینیدا ئاگام له گه‌رمایی ده‌روون و لۆژیكیشه. له‌نێوانیشیاندا له په‌یوه‌ندی زمان و ناوه‌وه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌م و ناوه‌وه به‌سه‌ر ده‌ره‌وه تا نزیك سڕینه‌وه زاڵده‌كه‌م، واته: سه‌رسامیین، ئه‌م سه‌رسامیییه له فه‌زا و دۆخی شیعره‌وه ده‌گاته ئێمه و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ لامان ده‌مێنێته‌وه.
(گۆران) چه‌تری بلیمه‌ته‌كانه و كۆنوێبه‌خشییه. ئاوا به‌سه‌رپێی هاوتای بۆ ده‌ستنیشان ناكرێت.
خۆم ڕازینیم به‌و پێوه‌ر و هاوتاییكردنه، به‌وپه‌ڕی ڕاشكاوییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم ئه‌م ئاستی به‌راورده شایه‌ن و شایسته نه‌بوو، داوای لێبووردن ده‌كه‌م، له یه‌كه‌م دیداردا سڵه‌میمه‌وه.
تێبینی:
نامه‌كه وه‌ك كتێب له 235 لاپه‌ڕه‌دا، ساڵی 2010 له ئه‌كادیمیای كوردی چاپكراوه.
تشرینی یه‌كه‌می2019