ما 11871 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

بەئارامی هەنگاو هەڵدێنم

نەکا بوخچەکەم قورس بێت و

لە چاوەکانم بەربنەوە سەر زەوی و

خەمەکانم لە گەروومدا بشکێن

زوڵفەکانیشم

دڵیان ناسکە و زوو رەنگیان هەڵدەبزرکێ.

 

کۆتایی دونیا کوێیە

سارا نامداری

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لە دونیا تۆراوم

تۆراو تۆراو تا قیامەت

بڕیاری جێهشتنیم داوە

لە بوخچەکەمدا

خەمەکانم توند گرێداوەو

لە چاوەکانمدا بەئەمانەت دامناون

بەئارامی هەنگاو هەڵدێنم

نەکا بوخچەکەم قورس بێت و

لە چاوەکانم بەربنەوە سەر زەوی و

خەمەکانم لە گەروومدا بشکێن

زوڵفەکانیشم

دڵیان ناسکە و زوو رەنگیان هەڵدەبزرکێ

دەترسم برینێکی تازە

لەسەر روخساری زوڵفم دەرکەوێ

بۆیە لە دڵی شەودا بەئارامی هەنگاو هەڵدێنم

تا بە کۆتایی دونیا بگەم

دەڵێی بووە بە یاسا

چاوی دونیا کە لە پشتەوەی کێو دەکرێتەوە

ئارەزووەکانم بەنۆبە

لەگەڵ خەم یەکڕەنگ دەبن

خۆزگە تاریکیی شەو من لە خۆیدا ونکا

تا بەیانی، دونیا بە بێ یاری بێ

ئاە ئەم کۆتاییەی دونیا لە کوێیە

دەترسم تا قیامەت

سێبەرەکەی بەردەوام بێ.

 

گەڕان بۆ بابەت