ما 8957 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گۆڕانی دەق و مودێلی خوێندنەوە

پێوەری لێکدانەوەی مرۆڤ بۆ دیاردەکان ئەو مودێلانەن وا هەن. ئەو مودێلانەی وا لەوە پێش لەلایەن کەسانی ترەوە بۆ وێنە لە لایەن لێکۆڵەران و بیرمەندانەوە چێکراون. مەرجێکی لێکدانەوەی دەق دەتوانێ پێوەرە هەبووەکان بێت.

بەڵام هەمیشە مودێلە هەبووەکان ناتوانن وەڵامدەری سەرهەڵدان و خوێندنەوەی دیاردە نوێیەکان بن. لێرەدایە مەرجێکی تر دێتە ئاراوە. مەرجەکەیش ئەوەیە مودێلەکانی خوێندنەوە و لێکدانەوە دەبێ خۆیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بایەخی پێویست بە داهێنراوە نوێیەکان بدەن.

هێرمێنۆتیک یەکێک لە میتۆدەکانی چێکردنی مودێلە نوێیەکانە. لە هێرمێنۆتیکدا تاک بەو پێشینە زەینییەی هەیەتی لەگەڵ دەق رووبەڕوودەبێتەوە و لەم یەک بەرکەوتنەدا دەتوانێ مودێل و خوێندنەوەی تر درووست بکا.

لە جیهاندا هەموو شتێک دەگۆڕدرێ، چ دەق، چ شێوازی خوێندنەوەی دەق. زەمەن بەردەوام شکڵ و فۆڕمە نوێیەکان لەگەڵ خۆی دێنێ. گرینگە بەردەوام کراوە بین بۆ دەقی نوێ و بۆ لێکدانەوە و رووانینی نوێ.

سایتی قەلەم

٣٠ ئۆکتۆبری ٢٠١٩

Bilderesultater for هرمنوتیک"

گەڕان بۆ بابەت