ما 2962 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لەوکاتەدا چۆلەکەیەک کە هێلانەکەی لەسەر هەمان درەخت بوو، هاتەوە. چۆلەکەکە بەزمەکەی بینی و دەستی کرد بە پێکەنین. ئەوسا گوتی "سڵاو مەیموونە گەمژەکان، ئەوە کرمی تیشکدارە و ئاگر نیە، من لام وایە هەمووتان بۆ ئەوەی گەرمتان بێتەوە دەبێ پەنا ببەنە بەر غارێک."

 

گەمژەکان

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

شەوێکی سارد و بێدەنگ بوو. هەوا یەکجار سارد بوو. گروپێک مەیموون بە سەر دارێکەوە بوون. لەسەر لقەکان دانیشتبوون. یەکیان گوتی "ئارەزووم ئەوە بوو ئاگرێکمان بووایە، ئاگرەکە دەیتوانی گەرممان بکاتەوە."

کتوپڕ کۆمەڵێک کرمی تیشکداریان بینی. یەکێک لە مەیموونە گەنجەکان بیری کردەوە ئەوە ئاگرە. یەکیانی گرت و خستیە ژێر گەڵایەکی وشک و دەستی کرد بە فوولێکردنی. هەندێ لە مەیموونەکانی تریش هاتن بۆ یارمەتیدانی.

لەوکاتەدا چۆلەکەیەک کە هێلانەکەی لەسەر هەمان درەخت بوو، هاتەوە. چۆلەکەکە بەزمەکەی بینی و دەستی کرد بە پێکەنین. ئەوسا گوتی "سڵاو مەیموونە گەمژەکان، ئەوە کرمی تیشکدارە و ئاگر نیە، من لام وایە هەمووتان بۆ ئەوەی گەرمتان بێتەوە دەبێ پەنا ببەنە بەر غارێک."

مەیموونەکان گوێیان لە چۆلەکەکە نەگرت و بەردەوام فوویان لە کرمە بەستەزمانەکە دەکرد.

پاش ماوەیەک مەیموونەکان زۆر ماندوو هەڵگەڕان. تێگەیشتن ئەوەی وا چۆلەکەکە گوتبووی راستە. بۆیە کرمەکەیان ئازادکرد و روویان لە غارێکی نزیک خۆیان کرد.

 Short Stories - Fools

گەڕان بۆ بابەت