ما 3489 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئایدیاکان نامرن

خوێندنەوەیەک بۆ ئایدیاکان ئەوەیە کە ئایدیاکان دەمرن. بۆ وێنە دەڵێن بە هاتنی ئەرەستو، ئیفلاتون باوی نامێنێ، بە هاتنی هیگل کانت باوی نامێنێ و بە هاتنی مارکس هیگل. ئەمە خوێندنەوەیەکی هێڵ ئاسایە.

تەنانەت ئەمە بۆ ئەدەبیش دەگێڕنەوە. دەلێن بە هاتنی رۆمانتیزم، کلاسیسم باوی نامێنێ و بە هاتنی ریالیزم، رۆمانتیزم و هتد.

بەڵام داخۆ وەهایە؟

راستییەکەی ئەوەیە ئایدیاکان نامرن. ئیستایش لە ئیفلاتون و فەلسەفەکەی بۆ لێکدانەوەی دیاردەکان کەڵک وەردەگرن، لە کانت و هەروەها لە هەموو ئەو فیلسووفانەی وا مەودایەکی زەمەنیی زۆرمان لەگەڵیان بەین کەوتووە.

لە بواری ئەدەبیش دا سەرەڕای هاتنی فۆڕمی پاش ریالیزم، هێشتا نووسەر هەن لەم فۆرمە کەڵک وەردەگرن و بوونەتە جێگای سەرنجیش.

وەک وتمان ئایدیاکان نامرن، بەڵام پانتایی و قووڵایی کارکردیان بەتووش گۆڕانەوە دەبێ. ئایدیاکان زۆرتر لەناو دوو جەمسەری باوبوون و گۆشەنشینی دا دێن و دەڕۆن. ئەگینا هەمیشە هەن و هەمیشەیش بەگوێرەی دۆخ لە ئاستێکی تایبەتدا دەگەڕێنەوە.

سایتی قەڵەم

28,11.2019

Bilderesultat for ide

گەڕان بۆ بابەت