ما 4308 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: رەزا ئەڵوەند

پاییز منم... کە ساڵانی ساڵە تۆم لەدەست داوە و بۆ ئەوەی جارێکی تر بتبینم لە سەر سەنگچنی شەقام دانیشتووم... بەردەوام قاچی رێبواران پێ دەنێنە سەر قژە درێژەکانم و بۆم گرینگ نیە ئەم خەمانە چ بەڵایەک بەسەر داهاتووی مندا دێنن... کچی پاییز، ئیتر رەنگی بە روخسارەوە نەماوە...

 

شەقام

علی حیدری خورموجی

لە فارسییەوە: رەزا ئەڵوەند

لە دووای چەندین کاتژمێر باران بارین دێمە ئەو شەقامەی لەوەپێش تۆم تیا بینیبوو، لەم شەقامەدا هەر کەس بە بیانوویەک خاوەن چەترێکە و من بێ بیانووترین کەسی ئێرەم.

جگە لە تەڕبوون نسیبێکی ترم نیە، بەڵام پێم بڵێ...

تۆ لە کامە شەقام بوویتە چەتری کەسێکی تر!؟

 

دختر پاییز

پری سوری (پریزاد)

 

پاییز دەناسی؟

پاییز منم... کە ساڵانی ساڵە تۆم لەدەست داوە و بۆ ئەوەی جارێکی تر بتبینم لە سەر سەنگچنی شەقام دانیشتووم...

بەردەوام قاچی رێبواران پێ دەنێنە سەر قژە درێژەکانم و بۆم گرینگ نیە ئەم خەمانە چ بەڵایەک بەسەر داهاتووی مندا دێنن...

کچی پاییز، ئیتر رەنگی بە روخسارەوە نەماوە...

دەستەکانم تەزیون... وەها کە ئەگەر لەخەودابم و گوێ لە دەنگی دڵم نەگری بێگومان کفنم دەکەی....

کە سەرمام دەبێ باوەشی گەرمی تۆ لەم دەورووبەرانەدا نیە و پێنج ساڵە بەردەوام تام هەیە...

ئەوەندە لە خەیاڵمدا لەگەڵ تۆ ژیاوم کە جاری وایە بیردەکەمەوە ئەم خەیاڵاتە، یادەوەرییەکانی رابردووی من و تۆن... بیرەوەرییەکانت ئەو ساڵانەی وا جیهانم لەگەڵ تۆ بەهارێکی سەرسوڕهێنەر بوو...

ئەم رۆژانە... تەنیایی، وەک منی لێهاتووە و تەواوی دونیای دەورووبەرم لێوڕێژی هەستی بێ ئۆقرەییمە...

شەوانە، چرکەیەک دیتنی تۆ لە خەونمدا ئارەزوو دەکەم... رۆح، کە لە جەستەم جودا دەبێتەوە، رێگای ماڵەکەت نادۆزێتەوە و بەناچار، ناهومێدانە لە خەو رادەبم...

حەزدەکەم بگەڕێینەوە بۆ ئەو چرکەیە... کە باران دەباری... هاوڕەنگ خۆ بە شووشەدا دەکوتا... ئەمجارە، من بیانوو ناهێنمەوەو تۆ، ئەی هەموو ژیانم، لە گەڵم دەمێنیتەوە...

گەڕان بۆ بابەت