ما 5515 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

زانستی ئەدەبی

بەڕێز هاشم ئەحمەدزادە لە کۆڕێکدا کە لە هەوڵێر هەیبوو و لە هەژدەی نۆڤێمبری ٢٠١٩ لە یوتوب بڵاوکراوەتەوە لە قسەکانیدا باس لەوە دەکا و دەڵێ زۆر سەیرە لە دونیادا تەنیا سویدییەکان دەستەواژەی 'زانستی ئەدەبی' بەکاردەبەن!

لە وڵاتی نۆروێژ هەر وەک سوید ئەم دەستەواژەیە بەکار دەبرێ و بگرە تەنانەت هیگل ی فیلسووفیش بە دوو سەدە لەوە پێش لە کتێبە بەناوبانگەکەی خۆی لەسەر جوانناسی چەندین جار ئاماژە بە دەستەواژەی 'زانست لەسەر هونەر' دەکا (بۆ وێنە لاپەڕەی ٧٥، پەرەگرافی دوو، دەقی نۆروێژی) کە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کتێبەکەی بەگشتی جوانناسی دەداتە بەر لێکۆڵینەوە، ئەم چەمکەی ئەو دەتوانێ هەڵگری بواری ئەدەبیش بێت.

زانستی ئەدەبی، زانستی لێکۆڵینەوە لە دەقە ئەدەبییەکان بەتایبەت دەقە خەیاڵییەکانە و بۆیە لۆژیکییە لە زۆربەی زمانەکانی دونیادا دەستکەوێ.

سایتی قەلەم

02.12.2019

 

Bilderesultat for litteraturvitenskap

گەڕان بۆ بابەت