نەژاد عزیز سورمێ
لە حەقیقەتدا
كابوول بولبولێكە
بولبولێك لە بەرگی شارێكدا
خۆی حەشار داوە
كە هەندێ لە گەڕەكەكانی
بەسەریەكدا كەڵەكە بووە
شاعیری ئه‌فغانستان زوهرا سەعید
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(١)
قەندەهار
یان بە چاكی ڕەفتار دەكەی
یان داوا لە ئەسكەندەری نوستوو دەكرێ
سییەكانت دەربێنێ !
قەندەهار
ئەوێ ڕۆژێ
كڵۆیەك شەكر بوو
قبوڵی نەدەكرد
لە دەریادا بتوێتەوە
لە سەركێشیی خۆی بوو بە شار
ئەسكەندەر، بە ساویلكەییەوە
وتی:
(ئەم خاكە بۆ منە)
ئەودەم خاك لە قاقای دا و
ژنێكی بۆ هێنا ،
ڕۆكشانا (یا گەر پێت خۆش بێ ڕۆكسانا)
ئەو ژنە قبوڵی نەكرد
لە دەریای ئەودا بتوێتەوە
ڕۆژی دواتر
دەزانین خۆری هەڵایساو
چۆنی دۆزییەوە و
چۆن سەرینێكی بە نەخش و نیگار چێنراو
كۆتایی بە ژیانی هێنا.
چیاكان
سەرین و
سێ تنۆك خوێنی ئەسكەندەریان
لای خۆیان گل دایەوە
دوای ئەو تیرۆرە بەلەزەتە
ئەستەم بوو قەندەهار
ببێتە ئەسكەندەریە
(٢)
كابوول
لە حەقیقەتدا
كابوول بولبولێكە
بولبولێك لە بەرگی شارێكدا
خۆی حەشار داوە
كە هەندێ لە گەڕەكەكانی
بەسەریەكدا كەڵەكە بووە
شەوی
چاوترووكانی برژانگی
ژنانی پێست بادەمی و
چاو لە نوێشك
پیاوان لە درەختی نهێنیدا
دەكەنەوە
كە بە قووڵیی لە ناوكی نهالەكەدا دەڕوێن ..
چیاكان
بڕبڕەی پشت
بۆ ئەو ژنانە دەتراشن
بۆیە كە سەما دەكەن
هەرگیز سەریان دانانوێنن .
* خاتوو زوهرا سه‌عید شاعیری ئه‌فغانی له شاری (جه‌لال ئاباد) له دایك بووه
ساڵی 1980 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا، له‌وێ له كۆلیژی برۆكلین
ماسته‌ری له هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگرتووه .
شیعر و نووسینی دیكه‌ی له زۆربه‌ی گۆڤاره ئه‌ده‌بی و كولتوورییه‌كاندا بڵاوكردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ (سه‌حه‌ر موراد) یشدا پێكه‌وه كتێبێكی هاوبه‌شیان به ناو ونیشانی
(چیرۆك – 30 چیرۆك)، بژارده. له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌فغانستان له‌چاپ داوه.
خاتوو زوهرا جگه له‌وه‌ی به زمانی زگماك ده‌نووسێ و بڵاو ده‌كاته‌وه، شیعری
به زمانی ئینگلیزیش هه‌یه.
ئێستا مامۆستایه له به‌رنامه‌ی (توێژینه‌وه‌ی ئاسیا – ئه‌مه‌ریكا) ی سه‌ر به كۆلیژی
هانته‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگه‌ی ئاشتیشه.
شیعره‌كانی زوهرا خان له ماڵپه‌ڕی (قاب قوسین)ـه‌وه كراون به‌كوردی . *